هاووڵاتییان روو لە کردنەوەی هەژماری بانکی دەکەن
K24 – هەولێر:
هاووڵاتییان خهریكی كردنهوهی ههژماری ئهلیكترۆنین، گوتهبێژی كۆمپانیایهكی تایبهت به ههژماری ئهلیكترۆنی دهڵێت: هاووڵاتییان دەتوانن بە ئاسانی پارە لەناو هەژمارەکانیان هەڵبگرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە (16ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، دارەوان حەمە، گوتەبێژی کۆمپانیایەکی هەژماری ئەلیکترۆنی، بە کوردستان24ــی راگەیاند، زیاتر لە 500 هەزار کەس هەژماری ئەلیکترۆنی لەلایەن کۆمپانیاکەیان کردووەتەوە، کە هاووڵاتییان دەتوانن بە ئاسانی پارە لەناو هەژمارەکانیان هەڵبگرن، هەروەها دەتوانن خزمەتگوزارییەکان بەکار بێنن وەک کڕینی کارتی مۆبایل، ئینتەرنێت، کارتەکانی ئۆنلاین و بازاڕکردنی ئۆنلاین.
له ئێستادا رێژەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان خەریکی کردنەوەی هەژماری ئەلیکترۆنین، بەڵام ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان تەنیا بۆ قازانجی نێوان گۆڕینەوەی دینار بۆ دۆلار دەیکەنەوە، لەکاتێکدا پڕۆسەکە لەوە فراوانترە و ئەگەر وەک خۆی سودی لێوەربگیرێت کاریگەری گەورە لەسەر ئابووری ووڵات دروستدەکات.