وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیارێک بۆ قوتابیان و خوێندکارانى هەرێمى کوردستان لە دەرەوەى وڵات دەردەکات

باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ هه‌ولێر
باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ هه‌ولێر

K24 - هەولێر:

وەزارەتی خوێندنی باڵا "لە پێناو بەرژەوەندی خوێندکاران و قوتابیانی هەرێمی کوردستان" کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن و بە بۆنەى هاتنى جەژنى پیرۆزى ڕەمەزان و ڕەچاوکردنی دۆخی دواى بومەلەرزەکەى وڵاتى (تورکیا)، بڕیارێکى بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى هەرێمى کوردستان کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن دەرکرد.

ئەمڕۆ دوشەممە 17ـی نیسانی 2023،  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردووەتەوە: بە ئیمزاى د. ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى و بەنووسراى ژمارە (527)، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیارى بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن دەرکرد. لە بڕیارەکەدا هاتووە:

1- خوێندکاران و قوتابیانى هەرێمی کوردستان کە لە وڵاتى تورکیا دەخوێنن و کاریگەربوون بە ڕوودانی بومەلەرزەکەى (2023/2/6) ڕێگە پێدراون تاوەکو کۆتایی ئەم سمستەرە بە شێوەى ئۆنلاین بەردەوامى بە خوێندنیان بدەن جگە لە بوارە پزیشکییەکان و ئەو بوارانەى پێویستیان بە تاقیگە و پراکتیکە.

2- خوێندکاران و قوتابیانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەى وڵات دەتوانن بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە ماوەى (2023/4/19) تاکو (2023/4/28) بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

نووسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
نووسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

 

Fly Erbil Advertisment