لاپۆرتا: ئێمه كه‌ته‌لۆنین بۆیه ده‌یانه‌وێت ناشیرینمان بكه‌ن
لاپۆرتا: ریال مه‌درید له ئیسپانیا یانه‌یه‌كی ناوبژیوانییه
یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی تێوهگلاتنی به به‌رتیل دان به ناوبژیوانان بێده‌نگی شكاند، سه‌رۆكی یانه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و كه‌یسه‌ی بۆ بارسێلۆنا دروست كراوه ههڵمهتێكه بۆ ناوزڕاندنی یانه‌كه و جۆرێكه له پیلانگێری.
خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند بارسێلۆنا بێ‌تاوان ده‌رچووه له كه‌یسی نێگریرا، ده‌شڵێت: ئامۆژگاری وه‌رگرتنیش له ناوبژیوانان 100% یاساییه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.
لاپۆرتا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه بارسێلۆنا نموونه‌ی به‌ها و ده‌ستپاكییه و هیچ گه‌نده‌ڵییه‌كی نه‌كردووه، ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تباریان كردووین دادگاییان ده‌كه‌ین و داوا قه‌ره‌بووی داراییان لێ ده‌كه‌ینه‌وه.
لاپۆرتا ده‌شڵێت: خاڤێر تێباسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا سوودی له‌و دۆسیه وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری بارسێلۆنا بدات و وێنه‌ی یانه‌كه‌مان ناشیرین بكات، به‌ڵام ئێمه هه‌موولایه‌ك سه‌رپشك و بێمنه‌ت ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك گومانی له ئێمه هه‌یه با به‌ڵگه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات، هه‌رچه‌نده به‌شێك له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی له دژی ئێمه گیراوه‌ته‌به‌ر، ڕه‌هه‌ندی سیاسیان هه‌یه چونكه ئێمه یانه‌یه‌كی كهتهلۆنیایین.
خوان لاپۆرتا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان نێگریرا بانگهێشت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی خۆی بكات. گوتیشی: ئێمه تا دواهه‌ناسه به‌رگری له ناوبانگی بارسێلۆنا ده‌كه‌ین و رۆژی چوارشه‌ممه به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی لالیگا ده‌كه‌م.
لاپۆرتا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ یوێفا هه‌یه، به‌ڵام له سووپه‌رلیگ ناكشێنه‌وه. ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز قسه‌م كردووه، به‌ڵام ناچمه ژێرباری قسه‌كانی، هه‌ڵبه‌ت به پهیوهندییهكانیشم له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید دا ده‌چمه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه په‌یوه‌ندیمان به‌ره‌و خراپی رۆیشتووه، چونكه ئه‌و یانه‌یه كارێكی خراپی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه كرد، له كاتێكدا ریال مه‌درید له ئیسپانیا یانه‌یه‌كی ناوبژیوانییه، كه‌چی ئه‌وان هاتوون ئێمه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.