جوتیاران ناچارن گه‌نمه‌كه‌یان له بازاڕی ره‌ش هه‌رزانفرۆش بكه‌ن
نزیكه‌ی 300 هه‌زار تۆن گه‌نم له هه‌رێمی كوردستان بێ كڕیار ده‌مێنێته‌وه

K24 - ھەولێر
ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌می گه‌نم له هه‌رێمی كوردستان زیادبوه، به‌لام وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی كۆی گه‌نمی جوتیاران كیشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن نزیكه‌ی 650 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رگیراوه‌ته‌وه و به‌م 10 رۆژه‌ش كه درێژكراوه‌ته‌وه نزیكه‌ی 250 هه‌زار تۆنی دیكه وه‌رده‌گیرێته‌وه، بەمەش پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 300 هه‌زار تۆن گه‌نم بێ كڕیار بمێنێته‌وه.