بایرن میونشن دەستبەردای سادیۆ مانێ دەبێت

توماس توخێل و سادیۆ مانێ
توماس توخێل و سادیۆ مانێ

 

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە سادیۆ مانێ تەنیا چەند رۆژێکی دیاریکراوەی لەگەڵ بایرن میونشن ماوە و یانە ئەڵمانیەکە دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری ببێت.

ئەم بڕیارەی بایرن میونشن دوای ئەوە دێت یاریزانە سەنیگالیەکە لە ژووری جلگۆڕین لەدوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر مان سیتی لە لێرۆی سانێی داوە.

لەلایەن خۆیەوە تۆماس توخێل راهێنەری بایرن میونشن رایگەیاند کە مانێ لەگەڵ شێوازی ئێستای بایرن ناگونجێت.

هەرچەندە سانێ داوای لە بایرن کردووە لە مانێ خۆش بن و کاردانەوەیان نەبێت، بەڵام بایرن نایەوێت چیدیکە مانێ لە یانەکەی بمێنێتەوە، چونکە پەیوەندی لەگەڵ تەواوی تیپەکە باش نییە.

لەلایەن خۆیەوە سادیۆ مانێ دەیەوێت بگەڕێتەوە لیڤەرپوول، بەڵام کارێکی سەختە بەهۆی تەمەنەکەی و بوونی یاریزانی پێویست لە شوێنی ئەو یاریزانە.

سادیۆ مانێ ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له‌ هاوینی 2022 له‌ یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه‌ به‌ به‌های 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ بایرن میونشن گواسترایه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ له‌ كۆی 32 یاری، 11 گۆڵ و 5 ئاسیستی كردووه‌، گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌ هاوینی 2025 له‌گه‌ڵ یانه‌ باڤارییه‌كه‌ كۆتایی دێت.

 

Fly Erbil Advertisment