یاریزانانی دهۆك هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتی یارییه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ن

یاریزانانی خولی عێراقی یانه‌ی دهۆك به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌كانیان هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتكردنی یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه به‌رامبه‌ر هه‌ولێر ده‌كه‌ن، 24 كاتژمێر ده‌رفه‌ت ده‌ده‌نه كارگێری یانه‌كه‌یان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، یاریزانانی یانه‌ی دهۆك 77 رۆژه مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه و 24 كاتژمێر ده‌رفه‌تیان داوه‌ته كارگێری یانه‌كه‌یان ئه‌گه‌ر مووچه‌كانیان پێنه‌ده‌ن به‌شداریی كلاسیكۆی كوردستان به‌رامبه‌ر هه‌ولێر ناكه‌ن كه بڕیاره یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر09:30ـی شه‌و له یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه‌بچێت.
یانه‌ی دهۆك ئه‌گه‌رچی له‌م وه‌رزه به سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام له‌م چه‌ند یارییه‌ی رابردوو دۆخی به‌ره‌و خراپی و ناجێگری رۆیشتووه، له دوایین یاریی له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ته‌ڵه‌به دۆڕا و له جامی عێراق ماڵئاوایی كرد، سه‌ره‌ڕی ئه‌وه‌ش له خولی نایابی عێراقیش 30 رۆژه هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار نه‌كردووه و له دوایین 6 یاریدا، یه‌ك بردنه‌وه، 2 شكست و 3 به‌رامبه‌ربوونی تۆمار كردووه.