مه‌لا یاسین: سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان و هاتنی كۆرۆنا، سه‌رۆكی حكومه‌ت گرنگی باشی به پڕۆژه‌كان دا
"زه‌وییه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ته‌رخانكراوه و ته‌ملیك نییه بۆیه قه‌ره‌بوویان ده‌كه‌ینه‌وه"

K24 - هەولێر:
له سنووری شاره‌وانی سلێمانی پارچه زه‌وییه‌ك بۆ دروستكردنی قوتابخانه ته‌رخانكراوه، له‌ئێستادا خه‌ریكن پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی له‌سه‌ر دروستبكه‌ن، گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنانی کوردستان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: قه‌ره‌بووی ئه‌و پارچه زه‌وییه ده‌كه‌ینه‌وه.
مەلا یاسین، گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنانی کوردستان بە کوردستان 24ی راگەیاند، ئەو زەوییەی کە پێشتر بۆ قوتابخانەیەکی ناوەندی لە سێکتەری پەروەردە تەرخانکرابوو، کەوتووەتە نێو پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون، بەڵام پەروەردەی سلێمانی لە بەرانبەردا قەرەبوو دەکرێتەوە.
هه‌روه‌ها مه‌لا یاسین راشیگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ماسته‌رپلانی شاری سلێمانی، ئه‌و زه‌وییه كه‌وتووه‌ته شوێنی نیشته‌جێبوونه‌وه، له كۆی رووبه‌ری 182 دۆنم و بۆ دروستكردنی سێ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، بۆ كۆمپانیای به‌ڕێز ته‌رخانكراوه.
باسی له‌وه‌شكرد، بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه دراوه و كه پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی له‌سه‌ر دروست ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و زه‌وییه بۆ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی (ته‌رخانكراوه، ته‌ملیك نییه)، بۆیه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان، ستایشی رۆڵی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات، لە پێشکەشکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ھەژاران و رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان و هاتنی كۆرۆنا، سه‌رۆكی حكومه‌ت گرنگی باش به پڕۆژه‌كان ده‌دات و له چه‌ند رۆژی رابردوو دوو پڕۆژه بۆ گه‌رمیان و یه‌كی دیكه‌ش بۆ شاری سلێمانی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی واژۆیان له‌سه‌ر كراوه، كه پڕۆژه‌كه‌ی سلێمانی 400 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه و بۆ كرێكاره‌كانی ئه‌و شاره‌یه.