بەغدا: پابەندین بە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
مەزهەر محەممەد ساڵح: دابەبینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەرکێکی ئەخلاقییە
K24 - هەولێر
مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەڤپەیڤینێکی تایبەت لەگەڵ دیسکی ئابووری کوردستان24 ئاشکرای کرد "دابەبینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەرکێکی ئەخلاقییە و هەروەک چۆن لە بودجە ئاماژەی پێدراوە پێیوەی پابەند دەبن".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند رۆژی ئایندە بەهای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی زیاتر بەرزدەبێتەوە، بۆ یەکەمجار زانیاری نوێی لەسەر لادانی سێ سفرەکەی سەر دینار ئاشکرا دەکات.
رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، فاکتەرێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ئابووری هەرێمی کوردستان بە تایبەت و عێراق بە گشتی، ئەمە قسەی راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراقە کە لە هەڤپەیڤینێکی تایبەت بۆ کوردستان24 دووپاتیکردەوە، دەشڵێت: "متمانە لەنێوان هەولێر و بەغدا دروستبووە و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەرکێکی ئەخلاقییە".
مەزهەر محەممەد ساڵح، گوتی "مووچه پرسێكه، به‌لای منه‌وه پرسێكی نیشتمانی، مرۆیی و ئه‌خلاقییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی له‌سه‌ر ناكرێت، دوای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه و ئه‌وه‌ی له بودجه‌دا هاتووه به دڵنیاییه‌وه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام ئێستا چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی بودجه ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پاكێجه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك له رێككه‌وتنه‌كاندا هاتووه، ته‌واو بكرێت و بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن، با زۆر راشكاوانه بین، هه‌ندێك متمانه دروستبووه، یه‌كه‌میان، وا ده‌بینم گه‌یشتوونه‌ته خاڵێكی ئه‌رێنی كه خاڵی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یه و كاروباره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق باشتر به‌ڕێوه‌ده‌چن".
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، کە ئایندەیەکی ئومێدبەخش چاوەڕێی عێراق دەکات و بەهای دینار زیاتر بەرزدەبێتەوە و نزیک دەبێت لەو ئاستەی بانکی ناوەندی بۆی دیاریکردووە.
لەوبارەوە دەڵێت: "ئاماژه‌كانی سه‌ركه‌وتن به سیاسهتهكانیشهوه دیارن، ئه‌مڕۆ جیاوازی نێوان بەهای دینار و دۆلار لە نۆ خاڵ كه‌متره، هیوادارین له رۆژانی داهاتووشدا پرۆسه‌ی پاره‌داركردنی بازرگانی به شه‌فافیه‌تێكی به‌رز ده‌ستپێبكات، بۆ ناسینه‌وه‌ی سوودمه‌ندی كۆتایی، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌بێت كه خاوه‌نی هه‌ژماره كراوهكهیه و ئه‌ویش ئه‌مه‌ریكایه. من باوه‌ڕی ته‌واوم هه‌یه، له هه‌فته‌كانی داهاتوو و رۆژانی داهاتوودا بەهای بازاڕی هاوته‌ریب له بەهای فه‌رمی نزیك ده‌بێته‌وه و له راستیشدا ئێستا بەهاکەی به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار وا له دابه‌زیندایه.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران هەروەها بۆ کوردستان24 ئاشکراشی کرد، ئامانجیان هەبووە سێ سفری سەر دینار لابەرن، بەڵام بە نووسراوێک داوایان لێکراوە ئەو بابەتە دابخەن. لەسەر ئەو پرسە گوتی: "ئێمه‌ش ئامانجمان ئه‌وه‌بوو سێ سفر له‌سه‌ر دراوی عێراقی لابه‌رین، به‌مه‌ش هه‌زار دینار ده‌بوو به یه‌ك دینار و له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌ی نرخی دراو و ده‌ركردنی دراوی یاریده‌ده‌ری كانزایی، واتا بۆ نموونه له سكهدانی درهه‌م یانیش گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسای نه‌ختینه‌یی كۆن. به‌ڵام به‌داخه‌وه به بیرم دێته‌وه له مانگی مایسی ساڵی 2012 نووسراوێك له حكومه‌ته‌وه پێمان گه‌یشت و داوای لێكردین، ئه‌و بابه‌ته دوابخه‌ین، هۆكاره‌كه‌ی چی بوو؟ چونكه لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار نه‌بوو به بانكی ناوه‌ندی، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به ده‌وڵه‌تی عێراقی به گشتییه‌وه هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانای لابردنی سێ سفره له حیسابه‌كانی حكومه‌ت، له ئاماره‌كان و پێویست بوو هه‌موو تۆماره حیسابییهكانیش".
راوێژکاری دارایی بۆ کوردستان24 پشتڕاستیکردەوە، کە دۆخی ئابووری عێراق بەرەو باشبوونە، دەرچوونیشی لە لیستی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی تایبەت بەو وڵاتانەی قەرزی زۆریان لەسەرە کاریگەری ئەرێنی لەسەر دۆخی وەبەرهێنان لە تەواوی عێراق دەبێت.