محه‌مه‌د ئه‌لنینی: رۆژووگرتن واده‌كات ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌یت

محه‌مه‌د ئه‌لنینی ناوه‌راستكاری میسری یانه‌ی ئارسێناڵ
محه‌مه‌د ئه‌لنینی ناوه‌راستكاری میسری یانه‌ی ئارسێناڵ

محەمەد ئەلنینی یاریزانە موسڵمانەکەی یانەی ئارسێناڵ دەڵێت رۆژوگرتن هاوکاری مرۆڤ دەکات ئاستێکی باشتر پێشکەش بکات.

محەمەد ئەلنینی یاریزانی میسڕی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری فەرمی یانەکەی، لەبارەی بەرۆژووبونی یاریزانە موسڵمانەکانی دەڵێت: جیاوازییەکی ئەوتۆ بۆ ئێمە نییە، دڵخۆشین، چونکە ڕەمەزان ساڵانە تەنها بۆ ماوەی 30 ڕۆژ دێت و بەڕاستی بیر لە ماوەی ڕۆژووگرتن ناکەینەوە. هەموو یاریزانێک پێویستی بە بڕێکی دیاریکراو لە ئاو و خواردنەوە هەیە.

ئه‌لنینی گوتیشی: دوای ڕاهێنان پێویستت بە خواردن هەیە، لە مانگی ڕەمەزاندا ناتوانیت ئەم کارە بکەیت، بەڵام بەرۆژووبوون ئارامیەکەت پێدەبەخشێت کە خودا لە دڵتدا هەستی پێدەکات. ڕێز و قەدرزانی بەدەست دەهێنیت.

یاریزانە موسڵمانەکەی یانەی ئارسێناڵ ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ریزەکانی یانەکەی دابڕاوە و تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەک بکات.

محه‌مه‌د ئه‌لنینی و خێزان و منداڵه‌كانی
محه‌مه‌د ئه‌لنینی و خێزان و منداڵه‌كانی

 

Fly Erbil Advertisment