خشته‌ی یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی عێراق راگه‌یاندرا
یارییه‌كان به به‌شداریی دوو نوێنه‌ری كورد، له شاری دهۆك ده‌كرێن

دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپێی عێراق به‌هۆی ئارامی و هێمنی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا كه یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق بۆ ئاستی خانمان له شاری دهۆك به‌ڕێوه بچێت، كه تێیدا یانه‌ی زێره‌ڤانی كه گه‌یشتۆته قۆناخی پێشكۆتایی میوانداریی ئه‌م قۆناخه‌ی كردووه و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانیشی خستۆته ئه‌ستۆی خۆی.
بڕیاریشه یارییه‌كانی سبه‌ی هه‌ینی به فه‌رمی له یاریگای زێره‌ڤانی ده‌ست پێبكات، كه تێیدا یارییه‌كان به‌شێوه‌ی یه‌ك دۆڕاندن به‌ڕێوه ده‌چێت.
یانه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه پێكهاتوون له (زێره‌ڤانی، قوه‌ی جه‌وییه، گازی باكوور و بیلادی).
خشته‌ی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ینی (15/7/2016)
زێره‌ڤانی ـ بیلادی كات 5:00ـی ئێواره
شه‌ممه (16/7/2016)
گازی باكوور ـ قوه‌ی جه‌وییه كات 5:00ـی ئێواره
دووشه‌ممه (18/7/2016)
یاریی دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌م و چواره‌م
رۆژی شه‌ممه (19/7/2016)
یاریی كۆتایی له نێوان (براوه‌ی یاری یه‌كه‌م ـ براوه‌ی یاریی دووه‌م) ده‌كرێت.