ناڕوونییەکان لە دیدگای ئابووری جیهان نرخی نەوتی دابەزاند

نرخی نەوت بۆ ئاستی 80 دۆلار دابەزی

نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر:

بەهۆی مەترسییەکان لە بەرزکردنەوەی نرخی سوو و ناڕوونییەکان لە دیدگای ئابووری جیهان و دەرهاویشتەکانی لەسەر بازاڕی سووتەمەنی نرخی نەوت دابەزی.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا 1.10 بۆ 80.76 دۆلار دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی سەدا 1.17 بۆ 76.96 دۆلار دابەزی.

لەسەر ئاستی هەفتانەش، هەردوو جۆر نەوتی خاو سەدا 5ـی نرخەکانیان لەدەستدا، کە ئەوەش یەکەم دابەزینی هەفتانەیە دوای پێنج هەفتە، هۆکارەکەشی ئەوەیە مەترسی داکەوتنێکی گەورەی ئابووری لە ئەمریکا بەدی دەکرێت.

پێشبینی دەکرێت بانکە ناوەندییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا و ئەوروپا لە یەکەم هەفتەی مانگی داهاتوودا دەست بە بەرزکردنەوەی نرخی سوو بکەن و تاوەکو لە رێگەیەوە کۆنترۆڵی بەرزی رێژەی هەڵاوسان بکەن.

Fly Erbil Advertisment