جه‌مال كۆچه‌ر واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق ئاشكرا ده‌كات

K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كه‌ن دوای 20ـی مانگی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 بدرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، قه‌باره‌ی كورتهێنان له بودجه‌دا 64 ترلیۆن دیناره و ئه‌مه‌ش بڕێكی زۆره.
جه‌ختیشیكرده‌وه، سێ تێبینی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه هه‌یه، كه بریتین له گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی كورتهێنان، هه‌روه‌ها كۆی ره‌شنووسی بودجه‌كه بۆ سێ ساڵ هاتووه، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی یاسای ئیداری دارایی نابێت و هه‌روه‌ها تێبینی سێیه‌میش بریتیه له بوونی جیاوازی له بڕی ته‌رخانكراو بۆ پارێزگاكان و وه‌زاره‌ته‌كان.
مانگی ئاداری رابردوو، حكومه‌تی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرد، كه قه‌باره‌كه‌ی بریتیه له 198 تریلیۆن دینار.
رۆژی 13/3/2023، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.
پێشتریش گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، بەرەوپێشچوون و لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە و رایگەیاند، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی لە کەشێکی ئەرێنی رێککەوتوون لەسەر بەردەوامی کاری بەیەکەوەیی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و کارنامەی پەسەندکراوی کابینەکەی سوودانی.