چاڤی: ئانچیلۆتی راست ده‌كات و سووپاسی ده‌كه‌م

پێکهاتەی بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ بڵاوکرایەوە، چاڤی هێرناندێز یاریزانه‌كانی له مه‌ترسی ئه‌و یارییه ئاگادار ده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: مێسی ترسناكه و نازانم له ئێواره‌خوانه‌كه‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ ئالبا و بۆسكێتس باسی چی‌یان كردووه.
چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا لیستی تیپەکەی بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ بڵاو کردەوە کە بڕیارە لە گەڕی 31ی لالیگا رووبەڕوو ببنەوە.
بۆ ئەم یارییە هەریەکە لە کریستێنسن و سێرجی رۆبێرتۆ بەهۆی پێکانەوە بانگهێشت نەکراون، عوسمان دێمبێلێش گەرچی چاک بووەتەوە و بەشداری راهێنانەکانی کردووە بەڵام بۆ ئەم یارییە ئامادە نابێت.
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا له‌باره‌ی یارییه‌كه‌ی رایۆ ڤاییكانۆ گوتی: هه‌موولایه‌ك ئێستا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه ئێمه رووبه‌ڕووی چی سه‌ختییه‌ك بووینه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی سه‌رشه‌قامیش ئه‌م راستیانه له‌باره‌ی بارسێلۆنا ده‌زانن، له باره‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ش هێشتا ئێمه نازناوی لالیگامان نه‌بردووه‌ته‌وه و یاریمان زۆر ماوه. به‌ڵام ئێستا له ژووری جلگۆڕین جۆرێك له ئارامی هه‌یه و ده‌شزانن له‌گه‌ڵ هه‌ر بردنه‌وه‌یه‌ك له ئامانجه‌كه‌مان نزیك ده‌بینه‌وه، هه‌موو یاریزانه‌كانیش له سه‌ختی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی رایۆ ڤاییكانۆ تێده‌گه‌ن، ئێمه له دوایین یاری به‌رامبه‌ر ئه‌وان ئازارێكی زۆرمان چه‌شت، ئه‌وان تیپێكی باشن و راهێنه‌رێكی گه‌وره‌یان هه‌یه.
چاڤی گوتیشی: هاوڕام له‌گه‌ڵ كارلۆ ئەنچیلۆتی قسه‌كانی ته‌واو راسته و جیاوازی لە کوالیتی بارسا و ڕیال مەدرید نییە، جیاوازی 11 خاڵیش له نێوان ئێمه پێوه‌ر نییه و ئاستی ریال و بارسا له‌یه‌كتر نزیكه.
ئه‌و راهێنه‌ره لاوه‌ی بارسێلۆنا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه دڵخۆشه به بوونی گاڤی و ستایشی تێر شتیگنیش ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: گاڤی كه‌سێكی بوێره و كه‌سایه‌تییه‌كی باشی هه‌یه و له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه به‌هێزه‌وه، هه‌روه‌ها شاره‌زاییه‌كی باشی کەسایەتی تێر شتیگنم، چونکە یاریم لەگەڵدا کردووە، به‌بێ هیچ گوومانێك ئێستا باشترین گۆڵپارێزی جیهانە. بۆ ئه‌و شێوازه یاریكردنه‌ی ئێستامان شتیگن زۆر یارمه‌تیده‌ره.
چاڤی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئاگای له ئێواره خوانه‌كه‌ی نێوان مێسی، بۆسكێتس و ئالبا نییه، ده‌شڵێت: له راهێنانه‌كان ئه‌و دوو یاریزانه هیچیان له باره‌ی مێسی پێ نه‌گوتوومه، ئێمه زیاتر بیرمان له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی رایۆیه. رازیبوونی سه‌رۆكی لالیگا له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه، بڕۆن پرسیار له خاڤێر تێباس بكه‌ن، ئه‌و ده‌بێت وه‌ڵامتان بداته‌وه.
چاڤی گوتیشی: مێسی یاریزانێكی ترسناكه، ناشزانم له داهاتوو مه‌شق به لیۆ ده‌كه‌م یان نا، ئه‌مه ته‌نیا گریمانه‌یه و ده‌بێت ته‌نیا سه‌رنجمان له‌سه‌ر نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا بێت. پێكه‌نینم به نازناوی "چیمه‌ن و باخه‌وانی مه‌درید" دێت كه خراوه‌ته پاڵ من، من ئه‌و بابه‌ته وه‌كو گاڵته وه‌رده‌گرم، به‌ڵام دڵنیابن ناوه‌ستم تاوه‌كو دادپه‌روه‌ری زیاتر له تۆپی پێی دا ده‌چه‌سپێت.
بارسێلۆنا پێشەنگی لالیگایە و 76 خاڵی کۆکردووەتەوە و بە جیاوازی 11 خاڵ لە پێش ریال مەدرید دەبینرێت. له به‌رامبه‌ردا رایۆ ڤاییكانۆ به 40 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت.