گواردیۆلا و ئارتێتا قسه‌ی كۆتاییان له‌ باره‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگ كرد

پێپ گواردیۆلا راهێ"ه‌ری مان سیتی و میكێل ئارتێتا راهێنه‌ری ئارسێناڵ
پێپ گواردیۆلا راهێ"ه‌ری مان سیتی و میكێل ئارتێتا راهێنه‌ری ئارسێناڵ

مانچێستەر سیتی لە گرنگترین یاریی ئەم وەرزە و لە پێناو زیاتر نزیک کەوتنەوە لە وەرگرتنەوەی پێشەنگایەتی پرێمەرلیگ، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ لە گەڕی 33 خولەکە میوانداریی ئارسێناڵی پێشەنگ دەکات. ستیزن دوو یاریی کەمتری لە گەنەرز هەیە و لە ئەگەری بردنەوەی ئەم دوو یارییە، پێشەنگایەتی بە رکابەرەکەی چۆڵ دەکات.

مانچێستەر سیتی ئێستا زیاتر لە رابردوو پێویستی بە سێ خاڵی یارییەکانی پرێمەرلیگ هەیە، ئەو یانەیە بە دوو یاریی کەمتر لە دوای ئارسێناڵی پێشەنگ، پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە و لە یەکێک لەو دوو یارییەش، ئەم گەڕە رووبەڕووی ئارسێناڵی پێشەنگ دەبێتەوە.

مان سیتی لە کاتێکدا رووبەڕووی ئارسێناڵ دەبێتەوە، چواردە یارییە بەرامبەر رکابەرە لەندەنیەکەی نەدۆڕاوە، ئارسێناڵ دوایین بردنەوەیان بەرامبەر مان سیتی نزیکەی هەشت ساڵ لەمەوبەر بووە و لەمەوبەر ئیدی هیچ یارییەکیان نەبردووەتەوە.

گواردیۆلا: ئارتێتا ئارسێناڵی كردووه‌ته‌ ركابه‌رێكی به‌هێز

پێش یارییەکە پێپ گواردیۆلا بەرێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر سیتی نەیشاردەوە ئەو یارییە بۆ هەردوو یانە زۆر گرنگە، هەرچەندە یاریی گرنگتریشیان لە پێشە، بەڵام ئینکاری لە گرنگی ئەم یارییە ناکرێت.

پێپ گواردیۆلا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و یارییه‌ گرینگه‌ به‌ڵام یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نییه‌، ده‌شڵێت:  هێشتا زۆر یاری قورس هەیە بۆ هەردوو یانە، یاری زیاترمان ماوە، بەڵام ناتوانین ئینکاری ئەوە بکەین کە ئەم یارییە گرینگییه‌كی گه‌وره‌ و تایبه‌تی هه‌یه‌.

گواردیۆلا ده‌شڵێت: ئێرلینگ هالاند یاریزانێکی زۆر ناوازەیە، ئێمە بەڕاستی سەرسامین بە شێوازی ڕەفتارەکانی، باری دەروونی و شێوازی ژیانی و خۆشەویستی بۆ تۆپی پێ، بۆیە ناوازەیە.

گواردیۆلا له‌ باره‌ی راهێنه‌ری ئارسێناڵ ده‌ڵێت: پێموایە میکێل ئارتیتا كاری زۆر گه‌وره‌ی بۆ ئارسێناڵ كردووه‌، وایكردووه‌ تیپه‌كه‌ی بكاته‌ ركابه‌رێكی سه‌رسه‌خت، هێڵی پێشه‌وه‌یان زۆر سه‌رنجراكێشه‌، توانیان چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بچنە ئانفێڵد و لەگەڵ لیڤەرپوول بە دوو گۆڵ یەکسانبوون ''.

مانچێستەر سیتی لە خولی نایابی ئینگلیزی ئامارێکی باشی لەگەڵ پێپ گواردیۆلا لە یاریگای خۆی هەیە، ئەو یانەیە لە هەر شەش یارییەکەی  یاریگای خۆی بەرامبەر ئارسناڵ لە سەردەمی پیپ گواردیۆلا هەر شەش یارییەکەی بردووەتەوە و 17 گۆڵیشیان تۆمار کردووە.

ئارتێتا: ئه‌گه‌ر له‌ مان سیتی نه‌به‌ینه‌وه‌ نابینه‌ پاڵه‌وان

ئارسێناڵ لە هەموو روویەکەوە ئامارەکانی بەرامبەر مان سیتی باش نین و یانە لەندەنیەکە لە دوایین 10 یاریی بەرامبەر رکابەرەکەی، تەنها سێ گۆڵی کردووە و لە حەوت یارییەکەی دیکەی ستیزن کلین شیتی کردووەو هیچ گۆڵێکیان لێنەکراوە.

میکێل ئارتیتا راهێنەری ئارسێناڵ بەر لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر مان سیتی رایگەیاند ئەنجامی ئەم یارییە پرێمەرلیگ یەکلاناکاتەوە و دەشڵێت هالاند بە هیچ یاریزانێکی دیکە بەراورد ناکرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئارتێتا ده‌ڵێت: بەڕاستی ئێمە ناسناوی پرێمەرلیگمان دەوێت، پێویستە لە کاتی گونجاو ئاستی گونجاو پێشکەش بکەین چونکە تۆپی پێ ئەوە دەخوازێت، پێنج لە زەحمەترین یاریمان لەم وەرزە ماوە. ئێمە لە سەرەتاوە دەمانزانی ئەگەر بمانەوێت ناسناوەکە ببەینەوە پێویستە لە یارییە گەورەکان سەرکەوتن تۆمار بکەین، ئێستاش پێویستە لە مان سیتی ببەینەوە، بە دڵنیاییەوە ئەنجامی ئەم یارییەش پرێمەرلیگ یەکلایی ناکتەوە.

ئارتێتا ده‌شڵێت: بەبێ هیچ گومانێکیش لە دوو یاریی رابردوو بەرامبەر وێست هام و ساوسامتن شایستەی سەرکەوتن بووین، یاریزانەکانمان متمانەیان هەیە، کاردانەوەی یاریزانەکانتان لەدوای یارییەکەی ساوسامتن بینی کە چۆن بەرگریان لە یەکتر دەکرد، لەم کاتە زۆر پێویستیمان بەم یەکگرتووییە هەیە.

راهێنه‌ره‌ لاوه‌كه‌ی ئارسێناڵ سه‌رسامی خۆی به‌ توانایه‌كانی هێرشبه‌ره‌ نه‌رویجییه‌كه‌ی سیتی ده‌ربڕی، له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتی: کاتێک سه‌یری ئامارەکانی هالاند دەکەی بەراورد ناکرێت بە هیچ یاریزانێکی دیکە، ئەو توانایەکی گەورەی هەیە و دەتوانێت بە رێگەی جیاواز یاریی بکات.

Fly Erbil Advertisment