"3 هێرشبه‌ر بۆ شوێنگره‌وه‌ی بێنزێما پێشنیاز ده‌كرێن"

رۆژ به رۆژ كه‌ریم بێنزێما له كۆتایی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید نزیك ده‌بێته‌وه و له ئێستاوه یانه‌كه به شوێنی شوێنگره‌وه‌یه‌كی ژماره (9)ـه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێت.
هانده‌رانی ریال مه‌درید له ئێستاوه به‌دوای هێرشبه‌رێك ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاریان له (ChatGPT) كردووه كه ئامێرێكی زیره‌كی ده‌ستكرده، بۆ ئه‌وه‌ی گونجاوترین هێرشبه‌ر بۆ یانه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه.
به‌پێی چات جی پی تی، گۆنكالۆ رامۆسی هێرشبه‌ری بێنفیكا 92%ـی خه‌سڵه‌ته‌كانی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ده‌گونجێت و باشترین شوێنگره‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێمایه.
كه هێرشبه‌ره پۆرتوگالییه‌كه له مۆندیالی قه‌ته‌ڕ ده‌ركه‌وت و هاتریكی به‌رامبه‌ر سویسرا تۆمار كرد و له‌م وه‌رزه‌ش له‌گه‌ڵ بێنفیكا به‌شداریی 42 یاریی كردووه بیست و پێنج گۆڵ و یازده ئه‌سیستی هه‌یه و به تۆماركردنی حه‌ڤده گۆڵ گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پۆرتوگالییه
دووه‌مین هێرشبه‌ر به‌پێی چات جی پی تی گونجاوترینه بۆ شوێنگره‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێما و پۆشینی ژماره (9)ـی ریال مه‌درید فۆله‌رین بالۆگۆنی هێرشبه‌ری ریمسی فڕه‌نسیه.
بالۆگۆن كه یاریزانی ئه‌كادیمیای ئارسێناڵه و به خواستن یاریی بۆ ریمس ده‌كات و هاوینی داهاتووش خواستنه‌كه‌ی كۆتایی دێت له‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه فڕه‌نسییه‌كه به‌شداری 33 یاریی كردووه و نۆزده گۆڵ و سێ ئه‌سیستی تۆمار كردووه
به‌پێی چات جی پی تی (باڵۆگۆن) هێرشبه‌ره بیست و یه‌ك ساڵه ئینگلیزییه‌كه سیفه‌ته‌كانی سه‌دا هه‌شتا بۆ بوون به یاریزانی ریال مه‌درید و شوێنگره‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێما ده‌گونجێت.
ئیلی واهی سێیه‌مین هێرشبه‌ره كه به‌پێی چات جی پی تی 80%ـی ئه‌و سیفاتانه‌ی تێدایه كه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ده‌گونجێت.
ئیلی واهی فڕه‌نسی و بیست ساڵ یاریزانی مۆنپیلییه‌یه و له‌م وه‌رزه به‌شداری بیست و هه‌شت یاریی كردووه و سێزده گۆڵ و چوار ئه‌سیستی هه‌یه و هه‌شته‌م گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی لیگ وه‌نه.