ئه‌مشه‌و له‌ قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا و چێڵسی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

لۆگۆی چێڵسی و بارسێلۆنا
لۆگۆی چێڵسی و بارسێلۆنا

خانمانی بارسێلۆنا و چێڵسی ئه‌مشه‌و لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، خانمانی بارسا یاریی چوونیان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە رکابەرەکەیان بردووەتەوە.

خانمانی بارسێلۆنا یاریی چوونیان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە رکابەرەکەی بردووەتەوە، بۆیە ئەرکی خۆیان تاوەکو رادەیەک بۆ یاریی گەڕانەوە ئاسان کردووە. تاکە گۆڵەکەی بلاوگرانا لە یاریی چوون کارۆلین گراهام تۆماری کرد.

خانمانی بارسا یازدەهەمین جاره‌ بەشداریی چامپیۆنزلیگ دەکەن و پێشتریش پێنجار گەیشتونەتە قۆناغی پێشکۆتایی و ئەم وەرزە جاری شەشەمە دەگەنە ئەم قۆناغە و لە کۆی پێنج جارەکەی، رابردووش سێجار گەیشتونەتە یاریی کۆتایی.

یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا لە دوو وەرزی رابردووی لەسەر یەک توانیویەتی قۆناغی پێشکۆتایی ببڕێت و سەرکەوێت بۆ یاریی کۆتایی و لەوێش جارێکیان کە ساڵی 2021 بوو لە چێلسیان بردەوە و بونە پاڵەوان، جاری دووەمیش کە ساڵی رابردوو بوو بەرامبەر ئۆڵمپیک لیۆن دۆڕان.

بارسێلۆنا ئەم وەرزە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ لە کۆی شەش یاریی ئەم قۆناغە، پێنج یارییان بردەوە و یارییەکەشیان دۆڕاند کە بەرامبەر بایرن میونشن بوو و لەو شەش یارییەش 29 گۆڵیان تۆمار کرد و کە زۆرترین گۆڵی ئەم وەرزەی پاڵەوانتیەکە بوو و هەروەها تەنها شەش گۆڵیان لێکرا.

لەلایەکی دیکەوە تیپی خانمانی یانەی چێڵسیش کۆتایی بە ئامادەکارییەکانیان بۆ یاریی گەڕانەوە کردووە و ئامانجیانە تۆڵەی یاریی گەڕانەوە بکەنەوە و لەسەر دەستی بارسێلۆنا بلیتی یاریی کۆتایی بەدەست بێنن.

خانمانی چێڵسی لە یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای خۆیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام دۆڕاوە، ئەمەش وایکردووە ئەرکی ئەو یانەیە بۆ بەدەست هێنانی بلیتی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ هەندێک قورس بێت.

خانمانی بلوز پێشتر دووجار لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی تیپی خانمانی بارسێلۆنا بووەتەوە، لە هەردوو یاریی دۆڕان و پێنج گۆڵیان لێکراوە و هیچ گۆڵیان لە رکابەرەکەیان نەکردووە، دۆڕانی یەکەمیان ساڵی 2021 لە یاریی کۆتایی بوو و ئەوی دیکەشیان یاریی چوونی ئەم قۆناغە لە یاریگای خۆیان بوو.

یانەکەی شاری لەندەنی پایتەختی ئینگلتەڕا قۆناغی یەکەمی پاڵەوانتیەکەیان زۆر بە سەرکەوتووانە تێپەڕاند و لە کۆی شەش یاریی تەنها یەک گۆڵیان لێکرا و خاوەنی باشترین هێلی بەرگری بوون، هەروەها لە قۆناغی چارەکی کۆتاییش توانیان لە تیپی خانمانی ئۆڵمپیک لیۆن پاڵەوانی وەرزی رابردوو ببەنەوە.

كچه‌ یاریزانێكی بارسێلۆنا
كچه‌ یاریزانێكی بارسێلۆنا

 

Fly Erbil Advertisment