وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌نگۆی ده‌ستكاریكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌تده‌كاته‌وه

K24 - هەولێر:
چه‌ند رۆژێكه له عێراق ده‌نگۆی ده‌ستكاریكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ئارادایه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌ستكاریكردنی مووچه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 27 نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) وەزارەتی دارایی عێراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه باس له ده‌ستكاریكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق ده‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێدوانێک بە ناوی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نها ده‌نگۆیه و دووره له راستییه‌وه.
وەزارەتی دارایی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌م جۆره هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه بۆ شێواندنی رایگشتییه، به‌ڵكو ده‌ستكاریكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت له ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌یه‌ك ده‌بێت كه به فه‌رمانی دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی پیكبهێنرێت، به‌وپێیه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه تاكه لایه‌نێكه ده‌سه‌ڵاتی گۆڕینی یاساكانی هه‌یه، نه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی.
وه‌زاره‌تی دارایی له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا داوا له رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات پیشه‌ییانه كاره‌كانیان بكه‌ن و ره‌چاوی راستگۆیی بكه‌ن له ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و لێدوانه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پشت به سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی ببه‌ستن.