هه‌نارده‌ی توركی بۆ عێراق له ساڵی 2023 پاشه‌كشه‌ی كردووه

K24 - هەولێر:
چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ هه‌نارده‌ی توركی بۆ عێراق كه‌میكردووه، هاوكات سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كی لێكۆڵینه‌وه و راوێژكاری رایده‌گه‌یه‌نێ دوو هۆكار له پشته‌وه‌ی پاشه‌كشه‌ی هه‌نارده‌ی كه‌لوپه‌لی توركین بۆ عێراق.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 30ـی نیسانی 2023) مه‌نار عوبه‌یدی، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی عێراقی ئایینده بۆ لێكۆڵینه‌وه و راوێژی ئابووری رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی توركی له چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ (2023) بۆ عێراق به رێژه‌ی 17% كه‌میكردووه، كه له كۆی گشتی ته‌واوی ساڵه‌كه ده‌گاته رێژه‌ی 32% و بۆ هه‌ر وه‌رزێكیش ده‌كاته بڕی 2.2 ملیار دۆلار، له كاتێكدا له چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵی 2022 رێژه‌كه‌ی گه‌یشتبووه 2.7 ملیار دۆلار.
به‌گوێره‌ی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی عێراقی ئایینده بۆ لێكۆڵینه‌وه و راوێژی ئابووری، رێژه‌ی هه‌نارده‌ی كه‌لوپه‌لی توركی بۆ عێراق كه 30% كۆی گشتی هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنێت بۆ عێراق به رێژه‌ی 22% دابه‌زیوه، كه له كۆی وه‌رزی ده‌گاته 27%.
مه‌نار عوبه‌یدی روونیشیكردووه‌ته‌وه، كه‌لوپه‌له پیشه‌سازییه جۆراوجۆره‌كانی دیكه‌ی توركی له نموونه‌ی زێڕ، جلوبه‌رگ و مۆبیلات كه 23%ـی كه‌لوپه‌لی هه‌نارده‌ی توركی بۆ عێراق پێكده‌هێنن، له چاره‌گی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ بۆ 26% دابه‌زیوه كه له‌سه‌ر ئاستی وه‌رزی ده‌كاته رێژه‌ی 43%.
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی عێراقی ئایینده بۆ لێكۆڵینه‌وه و راوێژی ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شوباتی ئه‌م ساڵ كه چه‌ندین ناوچه‌ی گرینگی پیشه‌سازی و كارسازی توركیای گرته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕێككاره‌كانی ئه‌م دواییه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی دارایی بۆ توركیا، دوو هۆكاری سه‌ره‌كی بوونه بۆ پاشه‌كشه‌ی هه‌نارده‌ی توركیا بۆ عێراق.