هۆشدارییه‌كی توند بۆ یونایتد: نابێت نێیمار بگوازنه‌وه
لویس ساها هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد پێیوایه یاریكردنی نێیمار له پریمه‌رلیگ كارێكی سه‌رنجراكێش ده‌بێت، به‌ڵام نابێت په‌یوه‌ندی به شه‌یتانه سووره‌كانه‌وه بكات، چونكه ده‌بێته سه‌رئێشه بۆیان.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت ده‌نگۆی رۆیشتنی نێیمار له پاریس سانجێرمان بڵاوبووه‌ته‌وه و مانچسته‌ر یونایتد یه‌كێك له بژارده‌كانه بۆ ئه‌م یاریزانه.
ئه‌م یاریزانه به‌ڕازیلییه گرێبه‌ستێكی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان واژۆ كردووه، به‌ڵام پێكانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی و دووری له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی وایكردووه زۆربه‌ی میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا باس له رۆیشتنی ئه‌م یاریزانه له پاریس بكه‌ن.
یانه‌ی چێڵسی یه‌كێكی دیكه له‌و تیپانه‌یه له ته‌نیشت ناوی ئه‌م هێرشبه‌ره‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه ناوی هاتووه، ساهاش ده‌ڵێت: له به‌رژه‌وه‌ندی یونایتددایه واز له هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار بهێنێت.
هێرشبه‌ری پێشووی یونایتد لهوبارهدایه سه‌یركردنی یاری نێیمار زۆر سه‌رنجڕاكێشه، چونكه ئه‌و یاریزانێكی نایاب و خه‌یاڵییه، به‌ڵام دوودڵم له یاریكردنی بۆ یانه‌ی مان یونایتد، من هانده‌ری ئه‌م یاریزانه‌م، به‌ڵام له سێ چوار ساڵی رابردوودا له ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌كانی پاریس سانجێرماندا یاری نه‌كردووه، پێم‌خۆش نییه به درێسی مان یونایتده‌وه بیبینم. پێموانییه مان یونایتد پێویستی به نێیمار هه‌بێت، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو نێیمار زیاتر وه‌كوو ئه‌كته‌رێك ده‌ركه‌وتووه نه‌ك وه‌كوو یاریزانێكی ئاستبه‌رز.
لوی ساها پێشتر نازناوی چامپیۆنزلیگ و 2 نازناوی پرێمه‌رلیگی له‌گه‌ڵ مان یونایتد بردووه‌ته‌وه و 42 گۆڵ و 17 ئاسیستی بۆ شه‌یتانه سووره‌كان كرده‌وه، له‌باره‌ی نێیمار گوتیشی: بڕوان وایه نێیمار بۆ مان یونایتد ناگونجێت، هیوادارم كارگێری ئه‌و یانه‌یه بیر له بژارده‌ی گواسته‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه نه‌كه‌نه‌وه، چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دا نییه، به‌ڵام هاتنی نیمۆ بۆ پرێمه‌رلیگ هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره و یارییه‌كان گه‌رموگوڕتر ده‌كات.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی