نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئیتاڵیا: تا دێت په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ئیتاڵیا به‌ره‌و باشتر ده‌چێت
K24 - هەولێر:
گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و وابڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتاڵیا رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا، تا دێت به‌ره‌و باشتر ده‌چێت.
رێزان حه‌مه‌ساڵح ئاغا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتاڵیا، بە ژووری هەواڵی کوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیتاڵیا، هه‌روه‌ها سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته و ئه‌و سه‌ردانه‌ی وه‌زیری به‌رگری بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن، كه په‌یوه‌ندییه‌كان بره‌ویان پێده‌درێت.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتاڵیا، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له‌كاتی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، بهڵێنیدا كونسوڵخانه‌ی ئیتاڵیا له هه‌ولێر فراوانتر بكه‌ن، كه مه‌به‌ستییان فراوانتركردنی كارهكانییانه له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌موو نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی و ئابووری، تێكه‌ڵی زیاتر دروست ده‌كات و ئیتاڵیییهكان ئه‌وه‌یان پێخۆش و باشتره".
ده‌شڵێت: "پێشتر رووسیا و ئۆكرانیا نه‌وت و غازییان به ئیتاڵیا و وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌فرۆشت، بۆ سووككردنی ئه‌و قه‌یرانه به‌سه‌ر ئیتاڵیا، نیاز وایه له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدا ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ربكه‌ن".
گوتیشی: "زۆرینه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئیتاڵیا هانده‌درێن له كوردستان بره‌و بهكارهكانییان بده‌ن".
له‌باره‌ی رۆڵی سوپای ئیتاڵیا بۆ مه‌شقپێدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا ده‌ستخۆشی له هێزی پێشمه‌رگه كرد، كه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م ئاسته خۆیان ده‌بنه مه‌شقكار و زۆر به باشیش له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كانییان هاوكار و هه‌ماهه‌نگن.
گوتیشی: "وا بڕیاره سبه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه".