به فه‌رمی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بۆ سێیه‌مجار بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان

پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یه‌ك گه‌ڕ پێش ته‌واوبوونی خوله‌كه به فه‌رمی بۆ سێیه‌مجار بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، سه‌میر بابۆ بووه یه‌كه‌مین راهێنه‌ر له مێژوودا 5 نازناوی خوله‌كه بباته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له گه‌ڕی 29ـه‌می خولی نایابی كوردستان، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی شه‌قڵاوه، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌م ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ی 49 خاڵ پێشه‌نگ له پێشه‌نگی خوله‌كه مایه‌وه و نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستانی مسۆگه‌ر كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاراراتی ركابه‌ری به‌رامبه‌ر چه‌مچه‌ماڵ به گۆڵێكی بێوه‌ڵام دۆڕا، پێشمه‌رگه هه‌فته‌یه‌ك پێش كۆتایی خوله‌كه بووه پاڵه‌وان.
سه‌میر بابۆ بووه یه‌كه‌مین راهێنه‌ر له مێژووی خولی نایابی كوردستان 5 جار نازناوی خولی نایاب بباته‌وه، بابۆ دوو نازناوی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر بردووه‌ته‌وه، 3 نازناویشی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ستهێناوه.
چه‌مچه‌ماڵ دوای بردنه‌وه‌ی له ئارارات هیوای مانه‌وه‌ی له خوله‌كه بۆ مایه‌وه، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی زاخۆش به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن وایكرد چاره‌نووسی ئه‌و یانه‌یه‌ی بۆ خولی پله‌یه‌ك داده‌به‌زێت بكه‌وێته هه‌فته‌ی داهاتوو.