عه‌لی باپیر و لاهور شێخ جه‌نگی كۆبوونه‌وه

K24 - هەولێر:
لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی حزبەکەی، لە هەولێر سه‌ردانی کۆمەڵی دادگەری كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و حزبه کۆبوونەوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 4ـی ئایاری 2023) عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای حزبه‌كه‌ی، پێشوازیی له لاهور شێخ جه‌نگی و شاندی یاوه‌ری كردووه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا بیروڕایان له‌باره‌ی ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریدا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه و به پێویست زانراوه هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان زیاتر دوانەخرێت و، هه‌رچی زووتره لایه‌نه‌كان ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ر لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن به جۆرێك كه خواستی ڕه‌وای خه‌ڵكی تێدا ره‌نگبداته‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری باسی له‌وه‌كردووه، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هەڵبژاردنی پارێزگای كەركووك كراوه و بە پێویست زانراوه لایەنە كوردییەكان هەوڵ بدەن لەپێناو لەدەستنەدانی كەركووك و ناوچە دابڕێنراوەكان، هه‌ماهه‌نگی و رێكەوتنیان هەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر لاهور شێخ جەنگی سەردانی سەڵاحەددین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد.
