كه‌شناسی عێراق: تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو خۆڵبارینه

K24 - هەولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئاشكرای ده‌كات، رۆژانی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه، شه‌پۆلێكی خۆڵبارینیش روو له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق ده‌كات.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سبه‌ی (شه‌ممه 6ـی ئایاری 2023) پله‌كانی گه‌رما له باشووری عێراق به‌رزده‌بنه‌وه، له ناوچه‌كانی باكووریش ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و تا ئێواره كه‌شوهه‌وا بۆ خۆڵبارین ده‌گۆڕێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه ئاستی خۆڵبارینه‌كه له رۆژئاوای عێراق به‌هێز ده‌بێت و له ناوچه‌كانی باكوور پێشبینی نمه‌باران ده‌كرێت، بۆ رۆژی دووشه‌ممه رێژه‌ی خۆڵبارین ورده ورده كه‌مده‌بێته‌وه.