وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق دڵنیایی له‌باره‌ی مادده خۆراكییه‌كان به هاووڵاتییان ده‌دات

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌بوونی هه‌ندێك مادده‌ی خۆراكی نه‌شیاو بۆ خواردن له كۆگاكانی ده‌که‌ن و دووپاتیكرده‌وه، سه‌رجه‌م مادده خۆراكییه‌كان پشكنینیان بۆ كراوه و ته‌ندروستن بۆ خواردن.
رۆژی هەینی (5ـی ئایاری 2023)، محه‌ممه‌د حه‌نون، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، هیچ كێشه‌یه‌ك له مادده خۆراكییه‌كاندا نییه و دڵنیاییشیدا، له‌وه‌ی بڕی پێویستی خۆراك له كۆگاكانیان هه‌یه و گوتیشی: ئه‌و ئامێرانه‌ی مادده خۆراكییه‌كانیان پێ ده‌پشكندرێن، له باشترین جۆره‌كانن و خاونی بڕوانامه‌ی جیهانیی ئایزۆن.
وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی، حكومه‌تی عێراق له ده‌سته‌به‌ركردنی پێویستیی خۆراك بۆ هاووڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئێستا كۆگاكانیان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان جۆری نوێی مادده خۆراكییه‌كانیان تێدایه و هاووڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانیان بكه‌ن و به چاوی خۆیان ببینن.
حەنون ئاماژەی بەوەشدا، "ئەوەی لەبارەی شیاوی ماددە خۆراکییەکان باسدەکرێت، تەنیا قسەیە و جێگەی متمانه نییە، کەرستە خۆراکییەکان پشکنینی کوالێتی کۆنتڕۆڵیان بۆ دەکرێت"، هەروەها راشیگەیاند، دەرگای تاقیگەکانمان له هه موو شوێنێک کراوەیە و هەموو کەس دەتوانێت سەردانیان بکات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ژماره‌یه‌ك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شێك له میدیاكان باس له بوونی مادده‌ی نه‌شیاو بۆ خواردن له كۆگاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌كرا.