ئه‌ردۆغان: ركابه‌ری له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ناكه‌ین

K24 - هەولێر:
سه‌رۆككۆماری توركیا و كاندیدی هاوپه‌یمانی كۆمار، له ئیسته‌نبۆڵه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئێوه بڵێن به‌ڵێ، كاره‌كه ته‌واو ده‌بێت و كه‌سانێك خانه‌نشین ده‌كه‌ین. ده‌شڵێت: " ركابه‌ری له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ناكه‌ین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و كاندیدی هاوپه‌یمانی كۆمار له‌میانی گوتارێكدا له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی لە ئیستەنبۆڵەوە رایگه‌یاند، ملیۆنێک و 700 هەزار کەس بەشداری هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئیستانبوڵن.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر ئێوه بڵێن به‌ڵێ، كاره‌كه ته‌واو ده‌بێت و كه‌سانێك خانه‌نشین ده‌كه‌ین". ده‌شڵێت: "ئەگەر ئیستانبوڵ دەنگمان پێدات سەردەکەوین".
له‌باره‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی له‌ماوه‌ی رابردوودا، ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد، ژمارەی ئەم ماڵانەی گازیان پێگەیشتووه، گەیاندوومانەته ملیۆنێک و 200 هەزار.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، كه رکابەری لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن ناکەن.
رۆژی (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایری 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، 14ـی ئایار/مایۆی 2023، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وابڕیار بوو رۆژی 18ـی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2023، هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا ئه‌نجامبدرێن، سه‌باره‌ت به گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه، به‌ڵكو ته‌نها گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ له‌به‌رچاوگرتنی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.