جه‌مال كۆچه‌ر: له نێوان 15 تاكو 20ـی ئه‌م مانگه ره‌شنووسی بودجه ئاماده‌بێت بۆ ده‌نگدان

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، راده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی عێراق به‌رپرسیاره له كورتهێنانی بودجه.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مان كورتهێنان كه‌مكرایه‌وه، بودجه‌ی گشتی كه‌مده‌بێت و ئه‌وكات بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش كه‌مده‌بێته‌وه، پێمان باشه حكومه‌ت چۆن بودجه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كردووه، با به‌مشێوه‌یه بێت.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه هه‌روه‌ها گوتی: "پێشبینی ده‌كرێت 10 تاكو 15 ترلیۆن دینار، كورتهێنان له بودجه دروست بێت، هه‌وڵ له ئارادایه ئه‌و بڕه كه‌مبكه‌نه‌وه".
له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق، جه‌مال كۆچه‌ر ئاشكرایكرد، له 10ـی ئه‌و مانگه‌دت بودجه په‌سه‌ند ناكرێت، پێموایه 15 تاكو 20ـی ئه‌م مانگه ره‌شنووسی بودجه ئاماده‌بێت بۆ ده‌نگدان.
پێشتریش مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د ساڵح راوێژكاری دارایی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، مانه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له 80 دۆلار ئاستی كورتهێنان له بودجه‌ی گشتی وڵات كه‌مده‌كاته‌وه.
رۆژی 13/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.
پێشتریش گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، بەرەوپێشچوون و لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە و رایگەیاند، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی لە کەشێکی ئەرێنی رێککەوتوون لەسەر بەردەوامی کاری بەیەکەوەیی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و کارنامەی پەسەندکراوی کابینەکەی سوودانی.