"مێسی رازیبووه بچیته هیلالی سعوودیه"

راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه لیۆنێل مێسی رازیبووه بچێته هیلالی سعوودیه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه لیۆ له‌گه‌ڵ خۆی دوو یاریزانی بارسێلۆناش ده‌بات بۆ ئه‌و یانه‌یه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی پرۆگرامی بەناوبانگی ئیسپانیا، "ئێل چێرینگیتۆ"، لیۆنێل مێسی ڕەزامەندی دەربڕیوە په‌یوه‌ندی به هیلالی سعوودیه‌وه بكات كه به گوێره‌ی میدیایه‌كان یانه سعوودییه‌كه ئۆفه‌رێكی 400 ملیۆن یۆرۆی بۆ دوو ساڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی ئاماده كردووه.
ئه‌م راپۆرته‌ی ئێل چێرینگیتۆ كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، جیرارد رۆمیرۆ رۆژنامه‌نووسی ئیسپانیا هه‌ر زوو له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: راست نییه، مێسی هێشتا به ئۆفه‌ره‌كه‌ی هیلال رازی نه‌بووه، بارسێلۆنا تا ئێستاش كار له گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆ مێسی ده‌كات.
جیرارد رۆمیرۆ ده‌شڵێت: مێسی هێشتا خۆی بۆ هیلال یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه و به گومانه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی رۆشنبیری و كلتووری ئه‌و وڵاته بۆ منداڵه‌كانی.
پاپڵۆ گرافیلۆنی رۆژنامه‌نووسێكی ئارجێنتینایه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه مێسی ته‌نیا به یه‌ك رێگا ده‌چێته هیلال، ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ نه‌كات.
له راپۆرته‌كه‌ی ئێل چێرینگیتۆ هێما بۆ ئه‌وه‌ش كردووه دوو یاریزانی دیكه‌ی بارسێلۆناش ئاماده‌ن په‌یوه‌ندی به هیلال بكه‌ن، سێرجیۆ بوسکێتس ئۆفەری دوو وەرز لەلایەن یانەی هیلالەوە پێگه‌یشتووه، به هه‌مان شێوه جۆردی ئالباش ئاماده‌یه په‌یوه‌ندی به هیلال بكات ئەگەر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بگاته رێككه‌وتن.
بوسکێتس دواوادەی لە ئیدارەی بارسێلۆنا وەرگرتووه بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی خۆی بدات، به‌وپێیه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت، له لایه‌ن چاڤی هێرناندێزه‌وه هه‌وڵی هێشتنه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌درێت.