وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێم و شاندێكی گه‌وره‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه

K24 - هەولێر:
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان و شاندێكی گه‌وره‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان و هه‌ریه‌ك له ده‌یڤید ته‌یفوور سه‌رۆكی ژووری ئه‌نجوومه‌نی باززرگانی ئه‌مه‌ریكا – كوردستان و شاندێكی گه‌وره‌ی كۆمپانیكاكانی ئه‌مه‌ریكا، گفتوگۆیان له‌باره‌ی گرنگیی رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت و گازی هەرێم لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق كرد و وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان پوختەی رێککەوتنەکەی بۆ شانده ئه‌مه‌ریكییه‌كه خستەڕوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی – ئەمەریکا، ئامانجی سەردانەکەی خستەڕوو، کە بۆ رێکخستنی گفتوگۆ لە نێوان کۆمپانیاکان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و بازرگان و وەبەرهێنانه، بەتایبەتی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و گاز.
ئامادەییی خۆشیان بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئومێدیان خواست ئاسانکاری بۆ گەورە کۆمپانیاکانیان بکرێت بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەکانی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا كه به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مه‌ریكا تێیدا ئاماده‌بوو، وەزیری سامانە سرووشتییەکان وەڵامی پرسیارەکانی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی دایەوە و ئامادەییی وەزارەتیشی بۆ هاوکاریی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان پێشان دا.