په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر روونكرده‌وه له‌سه‌ر رووداوی هێرشكردنه سه‌ر مامۆستایه‌ك ده‌دات

K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ (سێشه‌ممه 9ـی ئایاری 2023) مامۆستایەک لە شاری هەولێر دوو مامۆستای دیکەی بەوە تۆمەتبار کرد، كه هێرشیان کردووەتە سەری و ئازاریان داوە و راگەیاند، دوو مامۆستاكه لە قوتابخانەکەی داوای پرسیارەکانییان لێکردووە و بەهۆی ئەوەی ئەو پێی نەداون، "هێرشیان کردووەتە سەری و ئازاریان داوە".
له‌وباره‌یه‌وه لوقمان سه‌عدی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كێشه‌یه‌ك له قوتابخانه‌ی ره‌وشه‌نی بنه‌ره‌تی روویداوه و به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یاسای په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر سه‌ردانی قوتابخانه‌ی ناوبراویان كردووه، بۆ ئاگاداربوون و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای به‌دواداچوونه‌كان، بڕیار درا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی كارگێڕی به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌و رووداوه‌ی له قوتابخانه‌كه دروست بووه، گوتیشی، دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كه به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێ، بڕیار له‌باره‌ی چۆنیه‌تی رووداوه‌كه ده‌درێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ له مامۆستاكه دراوه؟ دووپاتیكرده‌وه كه ناتوانن پێش رێڕه‌وی یاسایی بكه‌ون. روونیشیكرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه به‌رده‌وامن و دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ئه‌ركه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێ و ئه‌نجام به‌ده‌ستده‌هێنێت، ئه‌و كات قسه له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ناو لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌كرێت.