یەکەم دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە قەزای مێرگەسۆر کرایەوە

پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر
پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

K24 – هەولێر:

پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر وەک یەکەم دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە قەزای مێرگەسۆر کراوەتەوە و ئەمڕۆ رێوڕەسمی کردنەوە و ناسادنی بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە (9ـی ئایاری 2023) بە ئامادەبوونی مەلا مستەفا بارزانی و عەبدولفەتاح عەبدولرەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئیدریس محەممەد تاهیر، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ژمارەیەک لە بەرپرسانی ناوچەکە و مامۆستا و قوتابیان، رێوڕەسمی کردنەوە و ناسادنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەڕێوەچوو.

پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بە فەرمانی وەزاری ژمارە (1673) لە (17ـی تشرینی یەکەمی 2019) لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمەوە رەزامەندی کردنەوەی بۆ دەرکراوە کە لە بەشەکانی کارگێری کار و تەکنیکی وەرگێڕان پێکهاتووە.

هەروەها بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) بەشی پەرستاری دەکاتەوە کە رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانی زانکۆیی لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ دەرچووە.

0
0
Fly Erbil Advertisment