کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سەبارەت بە پرسی سووریا لە مۆسکۆ دەستیپێکرد
K24 - هەولێر:
لە مۆسکۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، رووسیا، ئێران و سووریا سەربارەت بە "پرسی سووریا" دەستیپێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە مۆسکۆی پایتەخت بەڕێوەدەچێت، هەر یەک لە مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا بەشدارن.
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لە گوتارێکیدا کە لە بەشی کراوەی کۆبوونەوەکە بەڕووی راگەیاندنەکاندا پێشکەشی کرد، باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا راوێژ دەکرێت سەبارەت بە چارەسەری پرسی سووریا.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکەدا، بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکرێت سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و بابەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پرۆسەی سیاسیی، گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی پەنابەران بە سەلامەتی و شکۆمەندانە تاوتوێ بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی یه‌كشه‌ممه 7ـی ئایاری 2023، ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ كۆمكاره‌كه ئەنجامدا، كه وێڕای بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی له كۆمكار، هاوكات پابه‌ندبوونی خۆی بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا دووپاتكرده‌وه.
هاوکات ئێواره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی راگه‌یاند و گومانی خۆی ده‌ربڕی له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه‌كانی سووریا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژەی بەوەکرد، هێشتا زووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسییه به‌تاڵه‌كه‌ی له كۆمكاری عه‌ره‌بی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها گومانی خۆی به‌رامبه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا ده‌ربڕیوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كانی سووریا.