هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه دیاری ده‌كات
K24 - هەولێر:
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی عه‌مار حه‌كیم و ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاری حكومه‌ت و په‌رله‌مان تاووتوێكران و گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه كرا، كه پێویسته حكومه‌ت له‌م قۆناغه‌دا پێشكه‌شیان بكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، ئه‌و كارانه خرانه‌ڕوو، كه تا ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئه‌نجامدراون
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رۆژی 17ی ئه‌م مانگه وه‌ك واده‌ی سه‌ره‌تایی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه دیاریكرا، ئه‌مه‌ش دوای وه‌رگرتنی هه‌موو تێبینییه‌كان و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵ كارنامه‌ی حكومه‌ت بگونجێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانیش، ئاماده‌بووان داوایانكرد، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان جێبه‌جێبكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه له واده‌ی دیاریكراودا به‌ڕێوه‌بچێت.