وهزیری دهرهوهی ئهڵمانیا: دهخوازین لهگهڵ چیندا كاربكهین

K24 - هەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، دەخوازن لەهەر بوارێک (بکرێت و گونجاوبێت)، لەگەڵ چیندا کاربکەن.
ئانالینا بێیربووك وهزیری دهرهوهی ئهڵمانیا جەختیکردەوە، پێویستە بە ئاگاییەوە هەنگاوبنێن و نەبنە وڵاتێکی پشت بەستوو بە چین، بۆ ئەوەی دواتر لە دژی ئاسایشی وڵاتەکەیان بەکاری نەهێنێت.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گوتی: "بێگومان ئێمە دەمانەوێت لە هەر بوارێک، کە بگونجێت لە گەڵ چین بەیەکەوە کاربکەین، ئەمە باشترین شت دەبێت، چونکە چین وڵاتێکی گرنگە لە جیهاندا، بەڵام نابێت بێ ئاگابین لەوەی ئۆفەرەکان بۆ دروستکردنی کەشێک بێت، کە زیاتر پشت بەستن بێت بەو وڵاتە، نەک هەماهەنگی و کارکردنی پێکەوەیی، بۆ ئەوەی دواتر لە کێشەکانی ئاسایش لە دژی ئێمە بەکاریان نەهێنێت.
دهشڵێت: "پێویستە ئەوەش بزانین، ئێمە لهگهڵ چین لە پێشبڕکێداین، بە داخەوە رکابەری یەکتریشین، چونکە سیاسەتی چین لەسەر ئاستی جیهان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە."