هۆشداری لە كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی بێ ئاوی لە عێراق دەدرێت

K24 - هەولێر
لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاوی په‌رله‌مانی عێراق هۆشداری له روودانی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی بێ ئاوی له وه‌رزی هاوین ده‌دات.
ره‌فیق ساڵحی، له لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی عێراق لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قەیرانی ئاو بەپێی ئه‌و بڕه یەدەگه‌ی ئاو لە بەنداوی مووسڵ هەیە، پێمان ده‌ڵێت قه‌یرانێك له پێشماندایه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ توركیا رێكبكه‌وین بۆ زیادکردنی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو، كاریگه‌رییه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له هاویندا رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه.
ساڵحی ردەشڵێت "هیچ هه‌نگاوێك بۆ رێککەوتن لەنێوان عێراق و تورکیا نەکراوە، به‌ڵام هه‌ردوولا له رێككه‌وتن نزیكن، بۆیه ئەگەر قەیرانەکە چارەسەر نەکرێت، نه‌ك ته‌نیا له ئاوی خواردنه‌وه‌دا، به‌ڵكو بۆ كشتوكاڵیش رووبه‌ڕووی هاوینێكی سه‌خت ده‌بینه‌وه".