3 هۆكار وادهكهن مانچێستهر سیتی بگاته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ

سێ هۆکار هەن کە وادەکات مانچێستەر سیتی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ چانسی سەرکەوتنی بەرامبەر ریال مەدرید زیاتر بێت و بۆ جاری دووەم یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ تاقی بکاتەوە.
هۆکاری یەکەم ئەوەیە سیتیزن لەم چەند وەرزەی ڕابردوو ئەنجامەکانی لە یاریگای خۆیدا لە چامپیۆنزلیگ بێ وێنە بووە و لەوەتەی مانگی ئەیلولی 2018 لە یاریگای خۆی نەدۆڕاوە. دوایین دۆڕانیان لەم پاڵەوانێتییەدا لە یاریگای خۆیان دەگەڕێتەوە بۆ 19ـی ئەیلولی ساڵی 2018 ئەو کاتەی بەرامبەر ئۆڵمپیک لیۆن لە قۆناغی کۆمەڵەکان تووشی دۆڕان بوون.
هۆکاری دووەمیش کە وایکردووە هاندەرانی ستیزن گەشبین بن بە سەرکەوتنی یانەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید لە یاریگای خۆیان ئەوەیە، یانەیەکان ئەم وەرزە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان لە یاریگای خۆیان تەنها یەکجار شکستیان هێناوە، ئەویش بەرامبەر برێنتفۆرد بوو لە 12ـی مانگی 11ـی ساڵی 2022 و لەو کاتەوە لە یاریگای خۆیان باجیان نەداوە.
سێیەم هۆکار کە هاندەرانی یانە ئینگلیزیەکە پێوە گەشبینن ئەوەیە، یانەکەیان هەرگیز لە یاریگای خۆی بەرامبەر ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ نەدۆڕاوە، مان سیتی لە مێژووی چامپیۆنزلیگ چوار جار لە یاریگای ئیتیحاد میوانداریی مێرنگی کردووە و لەو چوار یارییە هەرگیز تامی دۆڕانی نەکردووە و خاوەنی دوو بردنەوە و دوو بەرامبەربوونن.
مانچێستەر سیتی دوای گەیشتنی بە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریی چوونی ئەم قۆناغە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ریال مەدرید بە ئەنجامی گۆڵێک یەکسانبوون، بڕیاریشە ئەمجارەیان لە یاریی گەڕانەوەی ئەم قۆناغە رۆژی 17ـی ئەم مانگە لە یاریگای ئیتیحاد میوانداریی خاوەنی زۆرترین ناسناوی چامپیۆنزلیگ بکات.