چواچێوەی هەماهەنگی: خەریکە تێبینیەکان لەسەر بودجە تەواو دەبێت

سوودانی و حەلبوسی
سوودانی و حەلبوسی

K24- هەولێر

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ئاشکرایکرد، کە لایەنە سیاسییەکان خەریکە تێبینیەکانیان لەسەر بودجە تەواو دەبێت، دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی بودجە نزیکە، ​​لەکاتێکدا سەرچاوە سیاسییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە ناکۆکییەکانی ناو هاوپەیمانی "سەروەری سوننە" وایکردووە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەسەر بودجە دواکەوتووە.

ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بە شەرقولئەوسەتی راگەیاند، "قەیرانەکە لە کۆتایی نزیکدەبێتەوە، دوای ئەنجامدانی دانانی پشکەکان لەنێوان شارەکان و هەموارکردنەوەی دەسەڵاتی پارێزگارەکان لە خەرجکردنی بڕە پارەی پڕۆژەکان".

سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی پەرلەمان، محەمەد حەلبوسی، بە شەرقولئەوسەتی راگەیاند، ئەو کۆبوونەوەیەی ئەم دواییانەی حەلبوسی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی، گەیشتووەتە رێککەوتنێکی قبوڵکراو بۆ کۆمەڵێک تێبینی و ناڕەزایی لەسەر بودجە، بە پشکی شارە ئازادکراوەکانیشەوە.

ئەو سەرچاوەیە، گوتیشی، "ئەو قەیرانە سیاسییەی لەئەنجامی دانوستاندنەکانی بودجەدا هاتۆتە ئاراوە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا تاڕادەیەکی زۆر پاشەکشەی کردووە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "ناکۆکییەکانی ناو هاوپەیمانی سەروەری لەسەر بەندەکانی پڕۆژەکە بە مانای داڕمانی رێککەوتنی سیاسی نەبووە.

مەشعان جبوری، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، هاوپەیمانی "سەروەری" بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر، کە هاوپەیمانی سەرەکی حەلبوسییە، پێیان باشە پشتیوانی لە حکومەتی محەممەد شیعاع سوودانی بکات لە یاسای بودجە، نەک بەردەوام بێت لە هاوپەیمانییەکەی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان.

خەمیس خەنجەر دەڵێت: ئەولەویەتی سیاسیی ئێستای لەسەر پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەتە بۆ پەسەندکردنی بودجە لە زووترین کاتدا.

لە چەند هەفتەی رابردوودا، لە نێوان سوودانی و حەلبوسی لەسەر پەسەندکردنی بودجە ناکۆکی دروست بوو، لەکاتێکدا سەرۆکی پەرلەمان داوای جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە سیاسییە دەکات کە حکومەتی لەسەر پێکهێنا پێش پەسەندکردنی بودجە، کە بەڵێنەکانی لەخۆگرتبوو بۆ هەموارکردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتی و بەرزکردنەوەی پشکی دارایی شارە ئازادکراوەکان.

سەرچاوە جیاجیاکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پێشتر رێککەوتبوون لەسەر ئەوەی کۆتایی بە هەموو گفتوگۆکان سەبارەت بە بودجە بهێنرێت.

بڕیار بوو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کۆتایی بە دانوستانەکان بهێنێت لەسەر بودجە، ئەمەش بە گەیشتن بە رێککەوتنێکی هەمەلایەنە لە نێوان لایەنە سیاسییەکان.

لە بەیاننامەیەکی لیژنەکەدا کە ئەشرق ئەلئەوسەت کۆپییەکی دەستکەوتووە، تێیدا هاتووە، "کەمکردنەوەی کورتهێنان پێویستی بە چالاککردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت و چالاککردنی خزمەتگوزاری کۆکردنەوە و ڕسومات و زۆرترین سەرچاوەی نانەوتی هەیە".