كه‌شناسی عێراق: رۆژانی داهاتوو خۆڵبارین ده‌بێت

K24- هه‌ولێر:
كه‌شناسی عێراق پێشبینی ده‌كات، رۆژانی داهاتوو شه‌پۆلێكی خۆڵبارین روو له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق ده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش داده‌به‌زن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی كه‌شناسی عێراق، كه ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی ئایاری 2023) بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی شه‌ممه له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ بوونی په‌ڵه هه‌ور، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری دروستبوونی شه‌پۆلی خۆڵبارین له‌ئارادایه و پله‌كانی گه‌رماش داده‌به‌زن.
هه‌روه‌ها له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران و خۆڵبارین ده‌كرێت و پله‌كانی گه‌رماش داده‌به‌زن.
هه‌روه‌ها رۆژی یه‌كشه‌ممه، ئاسمانی ته‌واوی عێراق ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما هاوشێوه‌ی رۆژی پێشووتر ده‌بێت.
كه‌شناسی عێراق ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌گه‌ر خۆڵبارین و نمه‌باران ده‌كرێت.