لە سەرووی ناکۆکییەکانەوە لەگەڵ هوشیار زێباری و مەلا بەختیار
K24 – هەولێر
خه‌له‌كا ئێكێ
ئادار فه‌رهه‌نگا كورتی یا مێژوویا كوردی یا ڤان سه‌د سالێت دویماهی یێ یه..
ئادار كومكهرا خوشی ونهخوشی یێت كوردانه..
ئادار بیردانكا سه‌ركه‌فتن وكهتنێت كوردانه..
ئادار ئه‌و رۆمانا شادی وتراجیدی یا كوردا به‌حس دكه‌ت..
ئادار ئه‌و ئومێدهئهوا بۆ كوردا دمینیت، كو پشتی هه‌ر كتنهكێ رابنهڤه..
له‌وا چ كه‌تنا كورد بدویماهی نهئیناینه..
ئهڤهئاداره، پا 14 ئادارێ چی یه؟
بوونا سه‌ركرد وسهركێشێ میلله‌تی مه‌لا موسته‌فا بارزانی یه..
ئه‌و دیارده‌یا بوویهوهرچهرخانهك دشۆرهشێت كوردی..
شۆره‌ش ژجهـ ووهختهكێ سنوردای دا بره جهـ وه‌خته‌كێ ڤه‌كری..
14 ئادارێ رۆژا سه‌رهلدانا باژێرێ دهوكا ره‌نگینه..
14 ئاداری رۆژا ده‌ستپێكرنا وه‌رزێ نی یێ مهكوردستان 24..
ب خێر هاتن سهرچاڤان
دگه‌ل به‌رنامێ مه(له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه)
ب مێڤانداری یا هه‌ردوو سیاسهتمهدارێت به‌رێز:
· مه‌لا به‌ختیار
· هشیار زێباری
وب حازربینا 5 هه‌ڤالێت رۆژنامه‌ڤان ونڤیسهر وچالاكڤان وئه‌كادیمی، كو دێ به‌شداربن گه‌ل من دڤێ گه‌نگه‌شێ دا دگه‌ل هه‌ردوو مێڤانێت مه، ئه‌ڤ ههڤالهژی ئه‌ڤه‌نه:
1- د.شه‌ونم یه‌حیا / ئه‌نداما ده‌سته‌یا راوێژكارا زانستی، ل ناوه‌ندا دیموكراسی یا عه‌ره‌بی ل به‌رلینێ..
2- په‌ری مامسینی / نڤێسه‌ر
3- عبدالرحمن بامرنی / ژالاكڤان وسهرنڤێسهرێ په‌یجی روانگه
4- فه‌همی بالایی/ رێڤه‌به‌ری نڤێسینی ل گاڤ نیوس
5- محمد زه‌نگه‌نه/ نڤیسه‌ر ل رۆژنامه‌یا خه‌بات..
سێ ته‌وه‌ر مهددوو خه‌له‌كان دا ههنهدگهل هه‌ردوو مێڤانێت به‌رێز:
1- چه‌وا دۆزا گه‌لێ كورد ل باشور گه‌هشتی یهقهوارێ هه‌رێما كوردستانێ یا ئه‌ڤرو..؟
2- چه‌وا ڤی قهوهاری به‌رده‌وامی دایهخۆ دسه‌ر هه‌می وان گه‌ف ومهتری سێت توش بووی؟
3- چ ئاسته‌نگ گه‌ف به‌رامبه‌ر هه‌نه؟
به‌ری بچینهدناڤ گه‌نگه‌شێ دا پێكڤهبینهرێت ڤێ ڤیدیوئولێ بین سه‌ر پانوراما شه‌رێ حه‌فتێ سالا یێت رژێمێت جودا جودا یێت عیراقێ دژی كوردان.
له مامۆستا مه‌لا به‌ختیار ده‌ست پێده‌كه‌ین مامۆستاى به‌ڕێز به‌دیتنی ئه‌م پانۆڕامایه هه‌موویان نامێنن دوایی دۆزی كوردی ده‌مێنێت كێشه‌ى كورده‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و بهسهركێشى ده‌ده‌ن تا ئه‌مڕۆ تۆ چۆن ئه‌م دیارده‌یه ته‌فسیر(مانا)ده‌كه‌یت؟
مه‌لا به‌ختیار
زۆر سوپاس خۆشحاڵم له‌گه‌ڵ برای به‌ڕێز كاك ووشیار به‌یه‌كه‌وه ئه‌م به‌رنامه‌یه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین هه‌ل و مه‌رجه‌كه‌ش له‌باره كه قسه‌یه‌كى جدی له‌سه‌ر ئه‌م مێژووه بكه‌ین
به‌ڕه‌ئی من یه‌كه‌م خاڵ كه ئه‌و كۆی سیاسه‌ته كه هه‌موو ڕژێمه‌كان كۆده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان شۆڤێنى بن به‌رامبه‌ر به‌كورد هۆكارى سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هیچ یه‌كێك له‌م ڕژێمانه دیموكراسی نه‌بوون.
قه‌واره‌ى عێراق 1921 كه داده‌مه‌زرێت به‌ریتانیا دایده‌مه‌زرێنێت عێراق ووڵاتێك نیه كه به‌قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابورى و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تێپه‌ڕیبێت وه پێداویستى مێژوویی عێراقى هێنابێته كایه‌وه وانیه
1921 ب
عێراق كه داده‌مه‌زرێت مهلیكێكیان له عێراق ده‌ست ناكه‌وێت ئه‌چن مهلیكێك لهحیجاز قه‌رز ده‌كه‌ن ئه‌وه مانای چیه ئه‌وه ماناى ئه‌وه‌یه كه عێراق ئه‌وكاته زۆر شێواوبووه و هیچ ئه‌منیه‌تێكی تێدانه‌بووه هیچ پێوه‌رێكی تێدانه‌بووه.
دووه‌م هه‌تا دووساڵ پێش ڕووخانى سه‌دام ناوى عێراق به‌هه‌ڵه ئه‌گوترا جمهوریه العراقیه یان مملكه العراقیه تازه به‌تازه كردویانه به جمهوریه العراق سه‌یركه هه‌م ناوه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بووه هه‌م مه‌لیكیان بۆ قه‌رزكردووه هه‌روه‌ها دامه‌زراندنه‌كه‌ى له‌سه‌رده‌ستى به‌ریتانیا بووه له‌وساوه كه عێراق دامه‌زراوه تا سه‌دام ڕووخاوه شتێك نیه به‌ناوى بزوتنه‌وه‌ى دیموكراسی ڕاسته‌قینه شتێك به‌ناوى گۆڕانكارى مه‌ده‌نی ڕاسته‌قینه
سه‌ره‌نجام ده‌ستوریه كاتیهكانیش عێراقیش زاده‌ى ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ن كه ئه‌م حكومه‌ته كاتیانه سه‌پاندوویانه ده‌ستورى عێراق به‌وجۆره شۆڤێنیه كه لهمهلیكهوه هه‌تا دوای عبدالكریم قاسم نوسراوه زاده‌ى ئه‌قڵیه‌تى حكومڕانه‌كانى عێراقه بۆیه هه‌میشه ئه‌مانه لایه‌نى كه‌می مافى كوردیان ڕهچاونهكردووه تۆ ئه‌گه‌ر بڕۆیت سه‌یرى به‌رنامه‌ى حیزبى هیوا بكه‌یت یان وه‌ره سه‌ر به‌رنامه‌ى پارتى دیموكرات چیان داوا كردووه ئۆتۆنۆمی .
ئۆتۆنۆمی چواره‌مین مافى گه‌لانه سه‌ربه‌خۆیی ، كۆنفیدڕاڵى ، فیدڕاڵى ، ئۆتۆنۆمی ، چواره‌مین مافیشیان به‌كورد ڕه‌وا نه‌بینیوه.
وه نه‌بێ بڵێ شتێكی زۆر گه‌وره‌مان داوا كردووه ستراتیجێكى وا بووه عێراقی شێواندووه ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى شێواندووه ئامانجێكی سروشتیمان داوا كردووه له‌چوارچێوه‌ى مافى دیموكراسی
من كۆتایی قسه‌م له‌وه‌ڵامی تۆدا به‌وه ده‌هێنمه‌وه كه ئێمه به‌درێژایی مێژوو هه‌تا بزوتنه‌وه‌ى كوردی له‌دواى دامه‌زراندنی پارتى كه له‌ساڵى 1945 له‌مهاباد داده‌مه‌زرێت و 1946 له‌باشور داده‌مه‌زرێت داواى دروشمێكمان كردووه دیموكراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان هاتوین سواڵمان لهسواڵكهر كردووه.
عێراق خۆى سواڵى دیموكراسی كردووه ئێمه‌ش سواڵى دیموكراسیمان له‌ووڵاتێك كردووه كه دیموكراسی تێدانه‌بووه ئۆتۆنۆمیشی تێدانابێت ئه‌گه‌ر دیموكراسی نه‌بێت.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
به‌ڕای به‌ڕێزت ئه‌گه‌ر دیموكراسی له‌عێراق بچهسێت كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟
مه‌لا به‌ختیار دیموكراسی زۆر گرنگه كاكه له‌عێراق نه له‌ئێران نه له‌سوریا دیموكراسی نه‌بووه به‌درێژایی ئه‌م مێژووه‌ى كه هه‌یه پارتی سیاسی دیموكراسی ڕاسته‌قینه نه‌بووه ئێستا بچیت له‌گه‌ڵ هه‌ر هێزێكی ئۆپۆزیسیۆن له‌ئێران قسه بكه‌یت یان له‌توركیا قسه بكه‌یت كاندیدیان هه‌یه بۆ سه‌رۆك كۆمار ئاماده‌نین له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په ڕێككه‌وتن بكه‌ن نه‌كا ئیعراجیان بكه‌ن بۆ مافى كورد لایه‌نى كه‌می مافى كورد كه لایه‌نى كه‌می دیموكراسیه.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
سه‌یدایه به‌ڕێز ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یر بكه‌ین هه‌موو ڕژێمه‌كانى دژى كورد چیان به‌سه‌رهات كاتێك دۆستى كورد بوون چیان به‌سه‌رهات كاتێك دژى كورد بوون چیان به‌سه‌ر هات بۆ نمونه خێزانى عبدالكریم قاسم كوده‌تاى به‌سه‌رداكرا عبدالسلام عارف خوێنى كوردی حه‌لال كرد به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى كورد بمرن ئه‌و لهفرۆكهدا كوژرا ئه‌حمه‌د حسن بكر و سه‌دام حسین چیان به‌سه‌رهات ئایا ئه‌وه نه‌فره‌تى كورده به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانى؟
ووشیار زێبارى
زۆر مه‌منون كاك ئه‌حمه‌د زۆر خۆشحاڵم به‌به‌شداربوون له‌م پانێله له‌گه‌ڵ براى عه‌زیز و خۆشه‌ویستم مامۆستا مه‌لا به‌ختیار بابه‌تێكى گرنگه به‌خۆماندا بچینه‌وه بۆ ئه‌م قۆناغه‌ى ئه‌مڕۆ بێشك دوو سێ ڕاستى بۆ ئێمه ده‌رده‌چێت بۆ ئه‌م مێژووه‌ى تۆ باست كرد
یه‌كه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ى كاك مه‌لا به‌ختیار ئیشاره‌ى پێدا له‌دامه‌زراندنى ئه‌م ووڵاته عێراق به‌شێوه‌یه‌ك دروستكرا كه سێ وولایهت هه‌بوو كه ئه‌وانیش موسڵ و به‌غدا و بهسرهبوون له‌سه‌رده‌می حسبه الامم كاتێك داگیركارى به‌ریتانى هاتن ئه‌م سێ وولایهتهیان لێكدا كه ووڵاتێكى لێ دروست بكه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئیمپراتۆریه‌تى به‌ریتانى واى ده‌خواست له‌به‌ر هند و داگیركاریه‌كانى تر له‌و وه‌خته‌ى ئه‌م ووڵاته دروستكرا به‌مه‌رجێك دامه‌زرا له‌سه‌رده‌می پادشایه‌تى كه ده‌بێت زه‌مانى مافه‌كانى كورد بكات هى كلتورى و زمان و ئیدارى و جۆرێك نمایش هه‌بوو
سروشتى بوونى كورد له‌ناو ئه‌م قه‌واره‌یه مه‌رجی بنه‌ڕه‌تى سه‌قامگیریه كورد ڕازی نه‌بێت كه ڕێژه‌كه‌ى بیست له‌سه‌دا پازده له‌سه‌دا مه‌لابه‌ختیار قسه‌ده‌كات ده‌ڵێت پێكهاته‌ى دووه‌م
ووشیار زێبارى ده‌ڵێت به‌ڵێ پێكهاته‌ى دووه‌م ئه‌منیه‌ت و ئاسایش به‌رقه‌رار نابێت له‌م ووڵاته ئه‌م حكومه‌تانه‌ى له‌م ووڵاتانه هاتونه‌ته سه‌ر حكوم هه‌موویان هه‌وڵیان داوه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان كورد ناچاربكه‌ن كه قبوڵى ئه‌م حكومه‌ته بكه‌ن كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته ئنجا به‌ناوى قه‌ومیه‌تى عه‌ره‌بی بێت یان پادشایی بێت به‌ناوی به‌عس بێت تا ئه‌مڕۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌رده‌وامه
كوردیش ئه‌م ساڵانه به‌ره‌نگارى ئه‌م بیره بۆته‌وه و ڕازی نه‌بووه هه‌موو ئه‌و شۆڕشانه‌ى تۆ باست كرد نیشانه‌ى ئه‌وه ئه‌ده‌ن كه كورد ڕ‌ازى ده‌بێت به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ى یه‌كسانى هه‌بێت و مافه‌كانى پێبدرێت ئنجا كورد ڕازی ده‌بێت كه مافى چاره‌ى خۆنوسین یاخود ئۆتۆنۆمی یان لامه‌ركه‌زی بێت هه‌تا هاتینه مه‌سه‌له‌ى فیدرالیزم له‌عێراق به‌دڵنیایی ئه‌م ساڵانه‌ى باستكردن سه‌خت بوون بۆ كورد به‌ڵام یه‌ك شت هه‌بوو هه‌تا ماوه‌یه‌كی زۆر گه‌لى كورد به‌رگرى كرد ته‌سلیم نه‌بوو لهشۆرشهكانى شیخ مه‌حمود شۆڕشه‌كانى بارزان و ئه‌یلول و گوڵان هه‌تا گه‌یشتینه ڕاپه‌ڕین ئه‌وكاته كه‌م كه‌س دركی به‌كێشه‌ى كورد ده‌كرد ته‌نیا چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێكی بیانى ده‌هاتن ووتارێكیان ده‌نوسی یاخود پهرتوكێكیان ده‌نوسی به‌ڵام له‌گه‌ڵ شۆڕشی سۆشیال میدیا و ته‌كنه‌لۆجیا كێشه‌ى ئێمه‌ش پێشكه‌وت سه‌ركردایه‌تى مێژووى كورد بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵى جدی دا .
هۆكارى سه‌ره‌كی دروستبوونى ئه‌م قه‌واره‌یه ڕاسته هۆكار زیره‌كی و سه‌بروئارامی كورد بوو به‌ڵام به‌ڕاستى ئه‌گه‌ر هۆكارى نێوده‌وڵه‌تى ته‌داخولیان نه‌كردایه له1991 ئه‌م قه‌واره‌یه دروست نه‌ده‌بوو
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
ئێمه دێینه قۆناغی 1991 به‌ڵام ئه‌وه‌ى باسى هۆكارى نێوده‌وڵه‌تیت كرد ئێمه هه‌ندێك زیاتر باسی بكه‌ین و هه‌ڵوێسته‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین بۆچى ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و ئه‌لمانیا و به‌ریتا پشتگیرى ڕژێمیان ده‌كرد له‌دژى كوردان هه‌رچه‌نده له‌دواى ساڵى 1991 دۆخه‌كه ده‌گۆڕێت به‌ڵام من باسى پێش 1991 ده‌كه‌م .
هۆشیار زێبارى
ته‌ماشا بكه خاڵێك له‌بیرم چوو باسی بكه‌م هه‌موو ڕژێمه‌كانى هاتوونه سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌عێراق هه‌میشه هه‌وڵیان داوه سه‌رنجی كورد بۆ لاى خۆیان ڕابكێشن بۆ ماوه‌یه‌ك تا جێگاى خۆیان قایم كردووه دواتر ده‌ستیان كردووه به‌جیاكارى و هه‌وڵى نه‌خوازراویان داوه له‌سه‌رده‌می عبدالكریم قاسم و عبدالسلام عارف و تا وه‌ختى به‌عس گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتى كورد به‌یانى 11ى ئازار بوو له‌ساڵى 1970 ئه‌وه بووه خاڵى سه‌ره‌كی ئه‌م قه‌واره‌یه
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی هه‌ندێك ده‌ڵێن بڕیارى 688 بوو
هۆشیار زێبارى ئه‌وه هۆكارى نێوده‌وڵه‌تى بوو به‌ڵام ئه‌وه هۆكارى سه‌ره‌كی و بناغه‌ى دروستبوون بوو ئه‌گه‌ر چاوێك به‌مێژوودا بگێڕیته‌وه ئه‌وه هۆكارى سه‌ره‌كی بوو به‌ڵام هۆكارى نێوده‌وڵه‌تى گرنگ بوو به‌ڕاستى و به‌رگرى و ئازایه‌تى گه‌لى كورد له‌هه‌موو شۆڕشه‌كان و ئازایه‌تى پێشمه‌رگه و ته‌سلیم نه‌بوون هۆكاربوون بۆ دروستبوونى ئه‌م قه‌واره‌یه.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی
ئێمه ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه هه‌ڤاڵانى خۆمان كاك فه‌همی ئه‌گه‌ر پرسیارت هه‌بێت
فه‌همی
به‌ڵێ كاك ئه‌حمه‌د سوپاس بۆ ئه‌م میوانداریه سوپاس بۆ مامۆستایانى به‌ڕێز كاك مه‌لابه‌ختیار و كاك هۆشیار زێبارى پێویسته ئێمه له‌سه‌ر ڕاوه‌ستین خاڵ به‌خاڵ قۆناغ به‌قۆناغ بۆچى كورد هه‌ر له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تى عێراق له‌شه‌ڕى جیهانى یه‌ك كۆتای هات شێخ مه‌حمودی ده‌ستى به‌شۆڕش كرد عێراق بۆ ده‌وڵه‌ت توركیا بۆ ده‌وڵه‌ت شێخ سه‌عیدی پیران هات شه‌ڕى جیهانى دوو كۆتای هات كۆمارى مهاباد هات عێراق بۆ كۆمارى شۆڕشى ئه‌یلول هات بۆچى پشت ڕوودانى ڕووداوه‌كان كورد ده‌ستى به‌شۆڕش كردووه له‌كاتى خۆیدا خۆیان ئامادهنهكردووه.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی پرسیارت بۆ هه‌ردووكیانه؟
مه‌لا به‌ختیار به‌ڵێ زۆر سوپاس كاك فه‌همی وه‌ڵا من حه‌زده‌كه‌م له‌سه‌ر قسه‌كانى كاك هۆشیار زێبارى بابه‌تى گرنگی باسكرد كه‌مێ ده‌وڵه‌مه‌ندترى بكه‌م ڕێكه‌وتنێكی گرنگ هه‌یه له‌مێژوودا كه ئینگلیز پێشێلى كرد ڕێككه‌وتنى سیڤه‌ر زۆر گرنگ بوو له‌مێژوودا ئینگلیز به‌هۆى شۆڤێنى عه‌ره‌ب و نهتهوهپهرستى كهمالیستهكان سیڤهرى كرده لۆزان ئه‌ویشى دیزه به‌ده‌رخۆنه كرد
دووه‌م بابه‌تى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى گۆڕا به‌رامبه‌ر به‌كورد بێگومان ئه‌وكاته به‌ره‌ى كوردستانى ڕۆڵێكى گرنگی هه‌بوو په‌یوه‌ندی هه‌ردوو جوامێران بارزانى و تاڵه‌بانى لێكتێگه‌یشتنى زۆر باش هه‌بوو مام جلال له‌ده‌ره‌وه‌ى ووڵات كارى كرد ئه‌م كاك هۆشیاره له‌گه‌ڵ كاك به‌رهه‌م له‌بوارى دیبلۆماسی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ووڵاتان كارى باشیان كرد به‌ڵام ئه‌ساسیترین بابه‌ت كه‌ئه‌م دۆخه‌ى خوڵقاند نه‌گۆڕینی سیسته‌می جیهان بوو له‌شه‌ڕى ساردی جیهانیه‌وه یه‌كه‌م جار ناویان نا نوێگه‌رى جیهان دواتر بوو بهجیهانگهرى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كورد ده‌ركه‌وت یه‌كه‌م جار بوو كه ده‌رگاى جیهان به‌ڕووى كورددا كرایه‌وه له‌پاریس بوو كه له‌كۆنگره‌ى مافى مرۆڤ بوو وه‌فدی عێراق ئه‌حمه‌د بهاالدین له‌كۆنگره‌كه ده‌ركرا به‌ره‌ى كوردستانى له‌وێ بوو یه‌كه‌مین جار بوو سه‌دام ماوه حكومه‌ت ماوه فه‌ره‌نسا پشتیوانى كورد زیاتر كرد وهفدى عێراق ده‌ركرا سیسته‌می جیهانى تاكو ئێستا به‌رده‌وامه جیهانگیرى تائێستا به‌رده‌وامه كهبهقازانج بۆ كورد شكایه‌وه.
هۆشیار زێبارى پرسیاره‌كه‌ى تۆ ئه‌وه بوو بۆچى كورد دواى ڕووداوه‌كان ئه‌جوڵێن وه‌ختى شۆڕشى ئیسلامی دروست بوو دواى ئه‌وه شه‌ڕى پێشمه‌رگه كرا و ئیعدامات كرا و به‌هه‌قیقه‌ت وانیه تۆ باسی كۆنگره‌ى ئاشتى كرد من زۆرم له‌سه‌ر ئه‌وه خوێندۆته‌وه وه‌ختیك مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ چۆته ئه‌م كۆنگره به‌ریتانیاى مه‌زن پشتگیرى ده‌كرد و ڕیكلامی بۆ ده‌كرد ئێ له‌وكاته‌دا كورد بچێت بێگومان پشتگیرى ناكرێت یه‌كجار وه‌ك مامۆستا مه‌لا به‌ختیار وه‌ختێك به‌ره‌ى كوردستانى بڕیارى هه‌ڵبژاردنى دا هه‌موو دونیا دژبوو به‌ڵام بڕیارێكى زیره‌كانه و ئازایانه بوو له‌كاتێكدا ئه‌مریكا ئێمه‌ى پاراست به‌ڵام ئه‌ویش دژ بوو
به‌ڵام یه‌كێتى كوردان زۆر گرنگه
لهدهقهى 25:32تێى نه‌گه‌یشتم
زاویته‌یی له‌ئه‌ڵقه‌ى دووه‌م باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین
هه‌تا ئێمه ناكۆكیمان هه‌بێت به‌ڵام به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ین كێ به‌رپرسیارى پاراستنى ئه‌م ئه‌زمونه‌یه پارتى و یه‌كێتى و ئیسلامیه‌كان و نه‌وه‌ی نوێ
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی سه‌یدایه به‌ڕێز ئێوه هه‌ردووكتان 50ساڵى ته‌مه‌نى خۆتان له‌سیاسه‌ت به‌سه‌ربردووه ئایا سیاسه‌ت له‌قۆناغێكه‌وه گۆڕاوه بۆ قۆناغێكی تر ئایا كورد توانیویه‌تى خۆى بگونجێنێت له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كاندا
هۆشیار زیبارى وه‌لا پرسیارێكى ئاسان نیه چونكه كاروكردار زۆر جیاواز بوو لهقڕكردن و جنۆساید و ته‌عریب و له‌زمان و كلتور و خوێندن و په‌راوێزكردن ئه‌م ده‌وڵه‌تانه مامه‌ڵه‌ى جیاوازی هه‌یه هه‌ریه‌كه‌ى به‌پێى بیركردنه‌وه‌ى خۆى مامه‌ڵه‌ى گۆڕاوه ئه‌وانه‌ى مێژوو ده‌نوسن سه‌رسامن بهئازایهتى گه‌لى كورد كه كۆڵى نه‌داوه ته‌سلیم نه‌بوو بیرم مامۆستا شاهیده له‌دواى ئه‌نفال ئێمه له‌چ دۆخێك بووین به‌ڵام ته‌سلیم نه‌بووین به‌ڵام ئیراده‌یه‌ك هه‌بوو نه‌خێر ئه‌وه كاتیه ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه دۆخی وه‌ك مامۆستا باسی كرد جیهانگیرى و گۆڕانكارى و هه‌ڵوێستى نێوده‌وڵه‌تى و ڕاپه‌ڕین ده‌ستى پێكرد و كۆڕه‌و ده‌ستى پێكرد و هاتینه‌وه ووڵاتێكى كاول به‌ڵام هه‌ندێ ئه‌مریكی به‌ئێمه‌یان ده‌گوت 1991 وه‌ختى كۆڕه‌و له‌زاخۆ چووینه سلۆپى بیرم دێ گۆتیان هه‌ی هاواره ئه‌م گه‌له چۆن ووڵات به‌ڕێوه‌ببات ئه‌م دۆخه سه‌خت بوو.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی ئایا كورد خۆیی گونجاندووه له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌ڕانه‌ى ڕووبه‌ڕوى ده‌بێته‌وه یان هه‌ر ڕێگاى كلاسیك به‌كاردێنێ.
مه‌لا به‌ختیار ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر پرسیاره‌كه‌ى كاك فه‌همی و دواى دێمه‌وه سه‌ر پرسیاره‌كه‌ى تۆ
ئه‌ویش كاك هۆشیار له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كه قسه‌ى كرد هه‌میشه فاشیه‌كان حكومه‌ته‌كان ناخوێننه‌وه هه‌میشه به‌ره‌نگارى گه‌لێكى ژێر ده‌ست ده‌خوێننه‌وه به‌ره‌نگارى و به‌رخودان ڕه‌وایه به‌پێچه‌وانه‌وه داگیركارى ناڕه‌وایه ئه‌وه‌ى شه‌ڕیكرد داگیركه‌ره ئێمه هه‌میشه به‌رگرى ده‌كه‌ین هه‌موو یاساكانى نێوده‌وڵه‌تى بخوێنیته‌وه به‌ره‌نگارى و به‌رخودان ڕه‌وایه و پیرۆزه به‌رگرى له‌خۆمان ده‌كه‌ین ده‌ریش كه‌وت له‌مێژوودا كاك ئه‌حمه‌د له‌سیاقی قسه‌كانیدا باسی كرد كه حكومه‌ته‌كان نه‌مان ئێمه ماین ئه‌وان ناڕه‌وا بوون ئێمه ڕه‌وا بووین
ئایا خۆمان گونجاندووه یان خۆمان نه‌گونجاندووه من پێم وایه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌كان سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى سیاسه‌تى داخستنى ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانى هه‌بووه به‌رامبه‌ر ئێمه هیچ ده‌وڵه‌تێك له‌دونیا به‌راسته‌قینه و ستراتیژى پشتگیرى ئێمه‌ى نه‌كردووه له‌چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد تا 1990 و 1991 له‌و ساڵه‌وه ئاوڕیان له‌كێشه‌ى كورد داوه‌ته‌وه وه‌كو ووتمان سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى له‌دواى جیهانگیرى گۆڕاوه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان گۆڕان.
پێگه‌ى كورد چوویه ناو خوێندنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تان و خوێندنه‌وه‌ى تازه‌ى بۆ كرا كورد ئه‌وكاته به‌باشى هاته ده‌ست یه‌كێك له هۆكاره‌كانى تێكشكانى شێخ محمود باش نه‌خوێندنه‌وه‌ى بوو بۆهاتنى ئینگلیزه‌كان.
كۆمارى مهاباد لهوهختێكى وونبودا دامه‌زرا و تێكشكانى ئه‌ویش باش نه‌خوێندنه‌وه‌ى سیاسه‌تى و هاوكێشه‌ى هێز بوو له‌ناوچه‌كه و جیهان به‌ڵام به‌ره‌ى كوردستانى و یه‌كێتى و پارتى خوێندنه‌وه‌ى باشیان هه‌بوو بۆ هاوكێشه‌ى تازه‌ی نێوده‌وڵه‌تى بڕیارى 688 له‌خۆڕا نه‌هات هه‌رچه‌ند بڕیاره‌كه پابه‌ندی باشى تێدابوو بڕیارێك بوو بۆ ناوچه‌ى ئارام.
محمد زه‌نگه‌نه پرسیارم بۆ هه‌ردووكیان له سی و چله‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو هه‌رچى دانوسان ده‌كرێت ده‌گاته بنبه‌ست هیچ یه‌كێك له‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێناكرێت له‌ئێستادا تجاوز له‌سه‌ر 55 مادده‌ى دهستوركراوه به‌ناوى دادگایی فیدرالى هێرش له‌سه‌ر كورد ده‌كرێ ئه‌مریكا ده‌رزى له‌چاوى ئێمه‌دا ده‌بینێ به‌ڵام سوژن له‌چاوى به‌غدا نابینێت.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی له‌ئه‌ڵقه‌ى داهاتوو باسی ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین به‌ڵام هه‌ر سه‌باره‌ت به‌پرسیارى كاك محمد سه‌ركردایه‌تى سیاسیى كورد توانیویه‌تى ئه‌مریكا كێش بكات بۆ پشتگیرى له‌قه‌واره‌ى هه‌رێم
مه‌لا به‌ختیار خاڵێك گرنگه ئه‌گه‌ر زاكیره‌م به‌هه‌ڵه‌م نه‌بات تاكورد یه‌كى نه‌گرته‌وه و پڕۆژه‌ى بۆ ئۆپۆزیسیۆن نه‌بوو هیچ ده‌وڵه‌تێك پشتگیرى نه‌كردین به‌دزیه‌وه دیداریان ده‌كردین 88 و 89 جه‌نابى مام جلال ده‌یگێڕایه‌وه و كهبهههزار حاڵ ڤیزایهكم ده‌ست كه‌وتوو چومه‌ته ئه‌مریكا ته‌له‌فۆنم كرد بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه كارمه‌ندێكى نمره 100ى وه‌زاره‌ت هات له‌قاوه‌خانه‌یه‌ك یه‌كترمان بینى خۆشم پاره‌ى قاوه‌كه‌م بۆ دا پێى گوتم ئێوه مه‌ترسین بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاته‌كه‌مان ده‌بێت له‌ماوه‌ى 24كاتژمێر ئه‌مریكا چۆل بكه‌یت و بڕۆیت.
ئاوا ئه‌مریكا سه‌یرى كردووین كهبهرهى كوردستانى داده‌مه‌زرێت حكومه‌تى عێراق هه‌ڵه‌ى زۆر ده‌كات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌گۆڕێن ئاوڕدانه‌وه دروست ده‌بێت و دێته پێشه‌وه به‌تایبه‌تى كه عێراق كوێتى داگیركرد زیاتر هاته پێشه‌وه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی هه‌ر له‌سه‌ر پرسیارى كاك محمد من پرسیارێكى ترم هه‌یه كه هه‌میشه كورد لهدانوسان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كان له‌دیالۆگ گه‌یشتۆته بنبه‌ست به‌س به‌یانى 11ى ئازار ئه‌نجامی هه‌بوو به‌ڵام دواتر ئه‌و دۆخه‌ش تێكچوو.
هۆشیار زێبارى پرسیارێكى باشه به‌ڵام وه‌ك كاك مه‌لا به‌ختیار گوتى با قه‌رز بێت بۆ ئه‌ڵقه‌ى داهاتوو ڕاسته سیاسه‌تى سه‌ركردایه‌تى ئێمه هه‌ركات ده‌رفه‌ت دروستبوایه بۆ دیالۆگ هه‌میشه قبوڵ كراوه و له‌ده‌ست نه‌دراوه ئێمه ئاماده‌بووین ئه‌گه‌ر مێژووى سه‌ركردایه‌تى كورد بخوێنیته‌وه هه‌میشه له‌گه‌ڵ دیالۆگ بوون كورد له‌شۆڕشى 14ى تهمووز كه پێیان گوتن هاوبه‌شن له‌م ووڵاته ڕازی بووین له‌هه‌موو قۆناغه‌كان به‌ڵێن دراوه به‌ڵام په‌شیمان بونه‌ته‌وه ئیچمه دامه‌زرێنه‌رى ئه‌م عێراقه‌ین ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر حكومن له‌سه‌ر شانى ئێمه هاتوون له‌به‌رئه‌وه ڕهئیمان هه‌یه
ئه‌و وه‌خته ئێمه به‌هێزبووین له‌به‌غدا یه‌ك بڕیار به‌بێ سه‌ركردایه‌تى كورد ده‌رنه‌ده‌چوو كێ حه‌دی هه‌بوو باسی بودجه و پێشمه‌رگه بكات.
به‌بیرم دێ ئه‌م مه‌لا به‌ختیاره كاتێ مالیكی جوڵه‌ى كرد هێزی نارد به‌رپرسی سه‌ربازی بوو گوتى من جێبه‌جێكارى فه‌رمانى سه‌ركرده‌ى خۆمم كه كاك مه‌سعود بارزانیه ڕاستى ئه‌وه‌م هه‌رگیز بیرناچێت ئه‌مریكیه‌كان هاتن بهمالیكیان گوتى هه‌ڵه‌ى وانه‌كه‌ن به‌خوا حه‌شرتان پێده‌كه‌ن ئێمه له‌به‌رچاومانه چیتان به‌سه‌ردێ ئێمه وابههێزبووین ئێمه ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه بین به‌هێزترده‌بین له‌به‌غدا به‌وه‌فدێك بڕۆین بۆ به‌غدا باشتره له‌وه‌ى به‌دوو وه‌فد بڕۆین له‌لایه‌كى تر دۆسته‌كانى ئێمه‌ش هاوسۆزن له‌گه‌ڵ ئێمه دوێنێ شه‌و له‌گه‌ڵ ئێمه بوون زۆر هاوسۆزن به‌ڵام ئێمه ده‌بێت له‌گه‌ڵیان بین هاوسۆزیان بین هاوكاریان بین.
په‌ری مامه‌سێنی ئه‌وه‌ى باسكرا مێژووى كورد بوو به‌ڵام خولانه‌وه كورد به‌ده‌ورى بازنه‌دا په‌رتبوونى ناوماڵى كورده
مه‌لابه‌ختیار به‌ده‌ورى بازنه‌دا یان له‌ناو بازنه‌دا به‌پێكه‌نینه‌وه
خولانه‌وه‌ى كورد به‌ده‌ورى یه‌ك بازنه‌دا پرسیاره‌كه‌ى من وابوو بۆ ئاینده‌ى كورد نادیاربوو بۆ پاراستنى ئه‌زمونى كوردستان پێویسته چى بكه‌ین؟
مه‌لا به‌ختیار به‌درێژایی مێژوو له‌سه‌رده‌می ئه‌حمه‌د خانیه‌وه تائێستا كورد شینی یه‌كگرتنی بوو شاعیرمان نوسه‌رمان پێشمه‌رگه‌مان پێموایه كورد ئێستا هێزى زۆرى تێداپهیدابووه زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌و هه‌موو هێزه له‌یه‌ك به‌ره‌دا كۆبكه‌یته‌وه بنه‌ڕه‌ترین دوو هێز دیاره یه‌كێتى و پارتیه دواى ئه‌وان گۆڕان له‌حكومه‌ته هێزێكی بنه‌ڕه‌تین هێزی تریش هه‌ن ئۆپۆزیسیۆن و نیمچه ئۆپۆزیسیۆن ده‌بێت گفتوگۆى به‌رپرسیارانه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و به‌رپرسیارى هاوبه‌شیان پێبدرێت و ده‌بێ ئه‌رك و مافیان هه‌بێت بێگومان ئێستاش وه‌ك ڕابردوو كورد یه‌كگرتوو نه‌بێت زه‌ره‌ر ده‌كات ئه‌وه هیچ گفتوگۆیه‌ك هه‌ڵناگرێ و زیانى گه‌وره ده‌كات
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی ئه‌گه‌ر باسى ئێران و توركیا و سوریابكهین ئایا كورد توانیویه‌تى له‌شه‌ڕ و ناكۆكی 70ساڵه سۆزى ئه‌وان بۆ لاى خۆى ببات؟
هۆشیار زێبارى مه‌سه‌له‌ى جیۆپۆله‌تیكدا كورد لهدۆخێكى زۆر ناله‌باردایه له‌ڕووی بابه‌تیه‌وه سه‌ركردایه‌تى كورد زیره‌كانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا و سوریا و ئێران كردووه
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی واتا كورد توانیویانه سوود له‌ناكۆكی ئه‌وانه وه‌ربگرن
هۆشیار زیبارى به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه خه‌باتى كورد له‌ناوخۆدا جێگاى ڕێزه به‌ڵام هۆكارى ناوچه‌یی و جیهانى هه‌ناسه‌یه‌كی داوه به‌كورد وه‌ك شۆڕشى ئیسلامی له‌ئێران و وكودهتای سه‌ربازی له‌توركیا گه‌شه‌پێدانیان دروست كرد هه‌روه‌ك چۆن ڕووخانى سه‌دام و چوونى بۆ كوێت كورد لێره سوودی وه‌رگرت ئه‌وانه گه‌یشتونه‌ته باوه‌ڕێك كه قه‌واره‌ى هه‌رێم بناغه‌یه‌كی هه‌یه به‌ته‌واوى گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه ئه‌م قه‌واره‌یه مه‌ترسی نیه بۆ سه‌ر ئه‌وان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ن هه‌ر ووڵاتێك بۆچوونی خۆى هه‌یه .
زۆر كه‌س به‌منى ده‌گوت ئێوه له‌م ژینگه بچوكه ژه‌هراویه چۆن ده‌توانن ئیداره بكه‌ن
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی واتا مه‌به‌ستیانه چونكه ئه‌م قه‌واره‌یه له‌نێوان چه‌ندین ناحه‌ز چۆن ئیداره دراوه كه ناحه‌زن دژ به‌مافى كورد؟
هۆشیار زێبارى به‌دڵنیاییه‌وه بیرم دێته‌وه و مامۆستاش بیرى دێته‌وه وه‌ختى ناوچه‌ى ئارام ساڵى 1991 دامه‌زرا ساڵى 1992 هه‌ڵبژاردن كرا كۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵى سوریا و توركیا و ئێران كرا
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی بۆ ئه‌ڵقه‌ى داهاتوو بێت
زێبارى دواتر ئه‌م ده‌وڵه‌تانه تێگه‌یشتن كه‌ئه‌م قه‌واره‌یه مه‌ترسی نیه
عبدالرحمان بامه‌ڕنی بۆچى كورد كاره‌كته‌رى زیره‌كی نه‌بووه كورد هه‌میشه له‌سفره‌وه ده‌ستى پێكردووه نه‌یتوانیوه ببێته به‌شێك له‌هاوكێشه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تى؟
مه‌لا به‌ختیار پرسیارێكى گرنگه من پێموایه كورد زیره‌ك بووه و پێچه‌وانه ده‌یخوێنمه‌وه كورد زیره‌ك بووه 70ساڵ حكومه‌ت له‌دوای حكومه‌ت دامه‌زراوه هیچیان لایه‌نى كه‌می دیموكراسیان نه‌بووه به‌ڵام كوردسیاسهتى ژیرانه‌ى به‌كارهێناوه و خۆى گونجاندووه كوردیش تواناى هه‌ر ئه‌وه‌نده‌بووه تواناى چیمان هه‌بووه گه‌لێكی بێ به‌خت بێ توانابووین یه‌ك شۆڕش له‌دونیادا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت به‌بێ هۆكار و پاڵنه‌رى ده‌ره‌كی به‌بێ هاوكارى سه‌ربازی زۆر شۆڕش كه هاوكارى سه‌ربازی ده‌ره‌كی هه‌بوو سه‌رخران بۆ نمونه ڤێتنام و كه‌مبۆدیا و ئه‌ریتریا و فه‌له‌ستینی هه‌ر ئێمه بووین بهبڕنهو شه‌ڕمان كردووه پشتمان به‌هێزی گه‌لێكی ڕه‌ش و ڕووت به‌ستبوو هه‌موو ده‌وروپشتمان مین بووه به‌ناو هه‌موویان بازمان داوه ئهولاولامان كردووه تا بتوانین بمێنین تا قوتمان نه‌ده‌ن. حكومه‌تى دڕه‌نده‌تر له‌سه‌دام دروست نابێ درهندهتر له‌سه‌دام چۆن دروست ده‌بێت تێناگه‌م
سه‌دام له 2003 ڕۆیشتووه تائێستا حكومه‌تێكی دڕنده‌ى وه‌ك سه‌دام دروست نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورد نهكۆڵى داوه نهپێگهی سیاسی له‌ده‌ستداوه هیچی له‌ده‌ست نه‌داوه
كاك عبدالرحمان من ده‌مه‌وێ خوێنه‌ر و بینهرباش باش گوێ بگرن قسه‌كردن له‌بابه‌تى تیرۆرى شتێكه و تۆ كه‌ده‌چیته ناو شۆڕش و به‌رخودان و به‌ره‌نگاربونه‌وه و دۆخی گه‌مارۆ و ئابڵوقه‌دانی ده‌وروبه‌ر شتێكى تره چۆن لێى دهربازدهبیت ئه‌وه زۆر سه‌خته ئه‌وه‌نده سه‌خته زه‌حمه‌ته ببینین كه گه‌لێكى وه‌ك ئێمه هه‌بێت كه شۆڕشمان گه‌یانده ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ربه‌رزی هه‌مووی زیره‌كی گه‌وره‌ى تێدابوو من چاو له‌كه‌م و كوڕى و گه‌نده‌ڵی ناپۆشم و پاساویش بۆ شه‌ڕى ناوخۆ ناهێنمه‌وه به‌ڵام پاراستنى ئه‌م كیانه و بوون به‌ژماره له‌ناو هاوكێشه جیهانى و هه‌رێمیه‌كان ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا بۆ كورد سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌یه
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی ببوره دكتۆره شه‌ونم تۆ دواكه‌وتی له‌پرسیاركردن
د.شه‌ونم یه‌حیا سوپاس ئه‌م كاته‌تان باش ئایا دروستبوونى قه‌واره‌ى هه‌رێمی كوردستان زیاتر هۆكارى خه‌باتی چه‌كدارى بوو یان ئه‌و ڕووداوه مرۆییانه وه‌ك ئه‌نفال و كیمیاباران و كۆچى به‌كۆمه‌ڵ كه هۆكار بوو ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بڕیارى 688 ده‌ربكات بڕیارى هێڵی ئارام 36دروست بكات؟
هۆشیار زێبارى وه‌لاهی هه‌ردووكی هۆكاربوو ناوخۆ به‌رخودان و ئازایه‌تى كورد و هۆكارى نێوده‌وڵه‌تى بابه‌تێكى مێژوویی له‌بیرمه له‌گه‌ڵ كاك به‌رهه‌م یه‌كه‌مین كورد بووین چووینه بینایه‌ی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى به‌ریتانیا له‌سه‌رده‌می جۆن مێجه‌ر ئه‌و ڕۆژه بوو كه ناوچه‌ى ئارامی بۆ كورد دروست ده‌كرد هه‌مان ڕۆژى شه‌ڕى كۆڕێ بوو ئه‌و ئازایهتیهى پێشمه‌رگه لهكۆڕێ كردی ئه‌و پرسیارانه له‌ئێمه ئه‌كرا به‌رخودان و ئازایه‌تى گه‌لى كورد بناغه‌ى سه‌ره‌كین ئێمه و ڕه‌وه‌ندی كوردی كاریگه‌ری زۆرمان هه‌بوو
ڕۆژنامهنووسێكى مێژوویی له‌باسی مام جلال خوا لێى خۆش بێت نوسیویهتى كاتێك له‌دیمه‌شق بوو ده‌ڵێ ئێمه چه‌كمان ناوی ده‌مانه‌وێ ڕۆژنامه‌نووسی بیانى بگه‌نه كوردستان
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی به‌كورتى پرسیارێكم هه‌یه بۆ هه‌ردووكتان به‌ڵام وه‌ڵامێكى كورتم ده‌وێ ئایا كورد به‌ره‌و دواناچێت و ئه‌م قه‌واره‌یه له‌ناوناچێت مه‌ترسی هه‌یه؟
مه‌لا به‌ختیار به‌كورتی ئه‌وه‌ى سلێمانى ده‌ڵێن له‌خه‌م ڕه‌خسیوه ئاگامان له‌خۆمان نه‌بێت لهقالبمان ده‌ده‌ن
هۆشیار زێبارى ناكرێ پشت ڕاست بین تا سه‌ر ده‌مێنین جیهان لهگۆڕانكاریدایه شه‌ڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا ئه‌و هه‌موو فشاره جیهانیه‌ى له‌سه‌ر ڕووسیا هه‌یه ئێمه‌ش دوورنین له‌م دۆخهدهبێت به‌رژه‌وه‌ندی دوورتر سه‌یربكه‌ین.
ئه‌حمه‌د زاویته‌یی زۆر سوپاس بۆ مه‌لا به‌ختیار و هۆشیار زێبارى و ڕۆژنامه‌نووس و مامۆستا و چالاكوانان كه له‌م ئه‌ڵقه‌یه به‌شداربوون
بینه‌رانى به‌ڕێز گه‌یشتینه كۆتایی ئه‌ڵقه‌ى ئه‌مجاره تا ئه‌ڵقه‌ى داهاتوو به‌خاترى ئێوه