ئیسرائیل و غەززە ئاگربەستیان راگەیاند

دیمه‌نێكی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ / وێنه‌: AFP
دیمه‌نێكی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ / وێنه‌: AFP

K24 - هەولێر:

ئیسرائیل و غەززە ئاگربەستیان راگەیاند و کاتژمێر 10ـی ئەمشەو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەگوێرەی دوو سەرچاوەی فەلەستینی و میسری بڕیارە کاتژمێر 10ـی شەوی 13ـی ئایار، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و غەززە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بڕیارە ئەو شەڕەی بەهۆیەوە تا ئێستا 33 فەلەستینی و 2 ئیسرائیلی کوژراون رابگیرێت.

بەرپرسێکی میسری دەڵێت، بەنێوەندگیری وڵاتەکەی توانراوە هەموو لایەنە ناکۆکەکان قایل بکرێن بۆئەوەی شەڕ رابگیرێت. سەرچاوەیەکی فەلەستینیش هەواڵەکەی پشتڕاستکردوەتەوە، بەڵام تا ئێستا ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئاگربەستەکەوە نەداوە.

ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیل و غەزە دوای ئۆپراسیۆنی سەربازی قەڵغان و تیری ئیسرائیل دێت، کە سێ سەرکردەی باڵای جیهادی ئیسلامی و 12 کەسی لە غەزە کوشت، چوار لە کوژراوەکان منداڵ بوون، گروپی جیهادی ئیسلامیش ‌هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی لە ئیسرائیل کردەوە.