بێنزێما ده‌یه‌وێت به‌رامبه‌ر مان سیتی ریكۆردی مێسی یه‌كسان بكاته‌وه‌

لیۆنێل مێسی یاریزانی سانجێرمان و بێنزێما یاریزانی ریال مه‌درید
لیۆنێل مێسی یاریزانی سانجێرمان و بێنزێما یاریزانی ریال مه‌درید

له‌ قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، کەریم بێنزیما بەرامبەر مانچێسته‌ر سیتی دەیەوێت ژمارەکەی لیۆنێل مێسی یەکسان بکاتەوە.

کەریم بێنزیما ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید دەیەوێت لە یاری رۆژی چوارشەممە بەرامبەر مان سیتی ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئێستای پاریس سانجێرمان و پێشووی بارسێلۆنا وەك یەك لێبکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی کەریم بێنزیما چاوەڕێی ئەوە دەکات گۆڵەکانی هاوتای مێسی بکات، ئەمە لە کاتێکدایە مێسی زۆرترین گۆڵی بەرامبەر یانە ئینگلیزییەکان لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکردووە، کە زۆرترین گۆڵیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی بووە.

مێسی بە درێسی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان حەوت گۆڵی لە مان سیتی تۆمارکردووە و کەریم بێنزیمایش بە درێسی مێرەنگی خاوەنی شەش گۆڵە و دەیەوێت بە تۆمارکردنی گۆڵێك لە یانە ئینگلیزییەکە ژمارەی گۆڵەکانی مێسی یەکسان بکاتەوە.

رۆژی چوارشەممە لە یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید دەبێتە میوانی مان سیتی، کە لە یاری یەکەمیان بە گۆڵێك بۆ هەردوولا کۆتایی هاتبوو.

Fly Erbil Advertisment