بێگەرد تاڵەبانی: بە هەموو توانایهكمانهوه پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆیی دەکەین

K24 - هەولێر:
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دهڵێت: "وەک وەزیری کشتوکاڵ بە ئەرکی خۆمانی دەزانم بە هەموو توانایهكمانهوه پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆ بکەین". گوتیشی: "پێویستمان بە دیدگایەکی هاوبەشە لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی و پارێزگاری کردن و بە بازاڕکردنی".
ئەمڕۆ چوارشەممە (17ــی ئایاری 2023)، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رایگەیاند، لیژنەیەکی باڵا هەیە لە ئاستی عێراق کە ئەرکی دیاریکردنی بڕ و هاتووچۆی بەرهەمە کشتوکاڵیەکانه و لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رێککەوتن کراوە، بۆ ئەوەی نوێنەری وەزارەتی کوشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای عێراقدا هەبێت.
هەروەها راشیگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیارماندا، بە خێرایی بابەتی ناردنی بەروبوومە کێڵگە پەلەوەرییەکان چارەسەربکرێن، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەکی هاوبەش پێکهێنراوە و رۆژی یەکشەممە لیژنەکەی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
بێگەرد تاڵەبانی گوتی:"وەک وەزیری کشتوکاڵ بە ئەرکی خۆمانی دەزانم بە هەموو توانامانەوە پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆ بکەین".
دهشڵێت: "پێویستمان بە دیدگای هاوبەشە لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پاڵپشتی کردنی لە بەرهەمە ناوخۆییەکانی کوردستان بۆ پارستنی بەرهەمی ناوخۆ و بەبازاڕکردنی".