دلبەر جزیری خەڵاتی باشترین کچە ئەکتەری لە مۆناکۆ بەدەستهێنا

دلبەر جزیری, کچە هونەرمەندی ئەکتەر و گۆرانیبێژ
دلبەر جزیری, کچە هونەرمەندی ئەکتەر و گۆرانیبێژ

K24 – هەولێر:

کچە هونەرمەندی ئەکتەر و گۆرانیبێژ (دلبەر جزیری) دوای بەشداریکردن لە فیلمێکی نوێ بە زمانی تورکی لەژێر ناوی گۆردێسەلی مەکبول، کە رۆڵی کچە کوردێکی ئازا و بوێری باکووری کوردستان دەبینێت، کە لەپێناو ئاشتی دەجەنگێت تا دەگات بە ئامانجەکانی.

دلبەر جزیری لەو فیلمەدا جگە لەوەی رۆڵێک بەرجەسته دەکات، بەڕێوەبەری بەرهەمەکەشە، تا ئێستاش توانیویەتی لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورته فیلم بەشداربێت و خەڵاتی باشترین سیناریۆ و دەرهێنان بەدەست بهێنێت.

دوای بەشداربوونیشی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆناکۆ بۆ فیلم (Monaco charity film festival)، خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری فیلمە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵەکەی بەدەست بهێنێت.

دلبەر جزیری سەبارەت بە بەدەسهێنانی خەڵاتەکەی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆناکۆ بۆ کورته فیلم بە کوردستان24 راگەیاند: بەختەوەرترین ساتەکانی ژیانم ئەو کاتانەیە، کە وەک کچە کوردێکی باکوور لە فێستیڤاڵێکی جیهانی لەم شێوەیەدا بانگهێشتی سەر تەختی شانۆ دەکرێم و دەستکەوتێکی نوێ بە ناوی کوردەوە تۆمار دەکەم.

ئەو هونەرمەندەی باکووری کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە ململانێ سەختەکان لەناو هونەری فیلم و فێستیڤاڵەکان تەنیا گەیاندنی پەیامێکی نەتەوەییە، کە ئێمەی کوردیش لە هونەری سینەما و شانۆدا خاوەن گەنجینەیەکی دەوڵەمەندین و ئەم خەڵاتەش پێشکەشی هەموو کورد دەکەم، چونکە به ناوی کچە کوردێکەوە بانگهێشتی سەر تەختی شانۆ کرام و سوپاسی هاوکارانم دەکەم، کە دەرفەتیان پێدام رۆڵ لەو فیلمەدا بەرجەسته بکەم و ببێتە جێی سەرنجی هونەرمەندان و شارەزایانی بواری فیلمسازیی لە جیهان.

لە کۆتایی قسەکانیشیدا ئەوەی درکاند، کە دوو بەرهەمی نوێی گۆرانیشم ئامادەیە، کە بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی تۆماری کردوون و دەیەوێت بە سوپرایز پێشکەشی هەوادارانی بکات.

0
u
t

 

Fly Erbil Advertisment