كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستیپێكرد

K24 - هەولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ردوو به‌شی هه‌ڵبژاردنی پارتی و ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له ته‌لاری په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد.
لە دوایین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی، بڕیاردرا، بەشی هەڵبژاردنی پارتی و مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی لەسەر دوایین گفتوگۆکان و رێککەوتن لەسەر پرسی هەڵبژاردن کۆببنەوە و کۆنووسێک ئامادە بکەن و دواتر کۆنووسەکە لە کۆبوونەوەی داهاتووی هەردوو مەکتەبی سیاسی گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.