سەرۆکی ئۆکرانیا رەتیدەکاتەوە رووسیا تەواوی شاری باخمووتی کۆنتڕۆل کردبێت
K24 - هەولێر
سەرۆکی ئۆکرانیا رەتیدەکاتەوە، گرووپی ڤاگنەر و سوپای رووسیا بە تەواوی شاری باخمووتیی وڵاتەکەیان کۆنترۆڵکردبێت.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنکسی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، گرووپی ڤاگنەر و سوپای رووسیا بە تەواوی شاری باخمووتیان کۆنترۆڵنەکردووە و شارەکە بۆ هەمیشە لە باوەش و دڵی ئۆکرانیا دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانی ئۆکرانیا بە هەموو شێوەیەک بەرگریان لە باخمووت کردووە و بەردەوامیش دەبن، سەربازێکی زۆری رووسیاش لە ناوچەکە کوژراون.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە 20ـی ئایاری 2023، یێڤگێنی پریگۆژین، سەرۆکی گروپی ڤاگنەری رووسی ئاشکرایکرد، دوای 224 رۆژ لە شەڕ و پێکدادان، توانییان شاری باخمووت بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکەن و 25ی ئایاریش رادەستی سوپای رووسیای دەکەن.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.