په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌یه‌ك مادده‌ی گرنگی له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ یه‌كلاكرده‌وه‌

په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌یه‌ك مادده‌ی گرنگی له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ یه‌كلاكرده‌وه‌
په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌یه‌ك مادده‌ی گرنگی له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ یه‌كلاكرده‌وه‌

K24 – هەولێر:

لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌یه‌ك مادده‌ی گرنگی له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌یان یه‌كلایی كرده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا ژماره‌یه‌ك مادده‌ی گرنگ له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ بۆ هه‌رسێ ساڵی: 2023، 2024 و 2025 یه‌كلایی كرانه‌وه‌.

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جەختی لە گرنگی پەسەندکردنی بودجە به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ كرده‌وه‌، كه‌ له‌ خزمه‌ت هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگه‌ و جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی پێداویستی و خواست و هیوای هاووڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بێت.

نووسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، لیژنەی دارایی لە تەواوکردنی وردبینی بۆ ته‌واوی بڕگه‌ و مادده‌كانی ناو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

رۆژی 13/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، زیاتر لە 198 ترلیۆن دینارە و ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.

Fly Erbil Advertisment