سیپان شێروانی: گۆڕانکاریکردن لە ماددەی 12 لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانبوو

K24 - هەولێر:

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ئەم گۆڕانکاریانەیی کە کراوە لە بوودجەدا لە پشکی هەرێمی کوردستان، زۆر گرنگبوون بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەت گۆڕانکاری لە بڕگە دوو لە مادەی 12 لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانبوو.

سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، بڕگەی دوو  لە ماددەی 12 جێگەی نیگەرانیبوو بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، چونکە پێچەوانەی دەستوربوو و هیچ خاڵێک لە دەستوردا ئەوەی قبوڵنەدەکرد، کە داهاتی هەرێمێک لە عێراقدا گرێبدەن بە داهاتی ناوخۆی خۆیان.

هەروەها راشیگەیاند، بەڵکو لە ماددەی 121 دەستوری لە بڕگەی سێ زۆر بە سانایی ئاماژەی پێداوە، کە داهاتی فیدڕاڵی بۆ هەموو هەرێمێک و پارێزگایەک بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووانی و پێوسیتییەکانی تەرخانبکرێت.

سەبارەت بە ماددەی بە برگەی دوو لە ماددەی 12، سیپان شێروانی، روونیکردەوە، "لەو یاسایەدا هاتبوو کە نابێت ئەو داهاتەی کە بۆ هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە زیاتربێت لە داهاتی خەزێنەی خۆی، بەڵام جێگەی خۆشحاڵیە ئەو گۆرانکارییە ئەنجامدرا  لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستانبوو".

جەختی لەوەشکردەوە، کاریگەرییەکی نەرێنی دەبوو ئەگەر بوودجە پەسەنکرابا ئەو ئەو یاسایە نەگۆرابووایە. ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دووپاتی کردەوە، لە ئێستادا ئەگەر هەرێمی کوردستان نەوتی بفرۆشێت یان نەفرۆشێت، هەر  ئەو بودجەیەی  بۆ دێت لەلایەن عێراقەوە کە بۆی دەستنیشانکرابوو.

سەبارەت بە نەوت و داهاتی هەرێمی کوردستان، سیپان شێروانی، گوتی، حکومەتی هەرێم رۆژانە 400 هەزار بەرمێل هەناردە دەکات و داهاتەکەی دەچێتە ناو هەژمارێک کە تەنها سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی بۆی هەیە داهاتەکە بەکاربهێنێت.

هەروەها گوتیشی، پێویستە هەرێمی کودرستان داهاتی %50  نا نەوتی بنێرت بۆ بەغدا و هەروەک لە بودجەدا بەو شیوەیە لەسەری رێککەوتوون.

Fly Erbil Advertisment