عێراق كۆتایی به هاورده‌كردنی غاز ده‌هێنێت

K24 - هەولێر:
لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا كۆتایی به هاورده‌كردنی غاز ده‌هێنرێت.
لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکان له پەرلەمانی عێراق دووپاتیکردەوە، لیژنەیەك پێكهێنراوه بۆ بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی غاز لەلایەن كۆمپانیاكانه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ماوەی دوو ساڵیان دیاریكردووه بۆ كۆتاییهێنان به سووتاندنی غازی هاوتای نه‌وت و هاوردەکردنی غاز له ده‌ره‌وه.
كازم توركی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه رایگه‌یاند، ئێستا به‌رهه‌می رۆژانه‌ی غاز له به‌سره گه‌یشتووه‌ته زیاتر له یه‌ك ملیار پێی سێجا و له هه‌ردوو پارێزگای زیقار و میسانیش كاركردن بۆ به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌لایه‌ن كۆمیانیای جه‌نه‌راڵی ئه‌مه‌ریكییه‌وه ده‌ستیپێكردووه و قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنان له زیقار گه‌یه‌ندراوه‌ته 50 ملیۆن پێی سێجا.
هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ماوه‌ی دوو تا سێ ساڵی دیاریكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به سووتاندنی غازی هاوتای نه‌وت بهێنرێت و له بری سووتاندن بۆ پێداویستی ناوخۆ و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با سوودی لێوه‌ربگیرێت، به‌مه‌ش كۆتایی به هاورده‌كردنی غاز له ده‌ره‌وه ده‌هێنرێت.
پێشتریش مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، زیانەکانی بەفیرۆچوونی غاز و هاوردەکردنی ساڵانە بە نزیکەی 12 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
روونیشیكردبووه‌وه، ئەو زیانانەی عێراق لە ئەنجامی هاوردەکردنی غاز بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا، یان سووتاندنی غاز لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوورەوە، ساڵانە بە نزیکەی 12 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، کە ئەمەش تێچوویەکی گەورەیە لەسەر سەرچاوە نەوتییەکان و داراییەکانی وڵات.
ئاماژه‌ی به وه شدابوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق چەند رێوشوێنەكی گرتووتەبەر بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە و وەبەرهێنان، ئەوانیش، را‌گرتن و سفرکردنی سوتاندنی غازە، بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی عێراق لە پیسبوون، هەروەها بەکارهێنانی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا.