جووتیارێک بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەربوومەکەی لە وشکەساڵی دەپارێزێت

فۆتۆ: NTV
فۆتۆ: NTV

K24 - ئەنقەرە

جووتیارێکی دانشیتووی شاری وانی باکووری کوردستان، بۆ رێگریکردن لە کاریگەرییەکانی وشکەساڵی، چارەسەرێکی سەرنجڕاکێشی دۆزیوەتەوە.

ئەو جووتیارە بەناوی رەمەزان دوومان، لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، لەناو تەنەکەی زبڵەکاندا گەڕاوە و بوتڵی پلاستیکی ئاوی کانزایی 5 لیتری دۆزیوەتەوە و دووبارە لە رێگەیەکی دیکەوە بەکاری هێناوەتەوە بۆ کشتوکاڵ. ئەو بوتڵە پلاستیکیەکان لە خاکی زەوییە کشتوکاڵییەکانیدا دادەنێت و تۆوەکانی لە ژێرێدا دەچێنێت، بەمشێوازە، تەنها لە یەکەم رۆژەکانی چاندنی تۆوەکەدا رووەکەکانی ئاو دەدات و دوای ئەوە بۆتڵەکە هەڵمی هەوای زەوییەکە کۆدەکاتەوە و دەیکاتەوە بە ئاو.

رەمەزان، کاری کشتوکاڵ و جووتیار لە باوباپیرانیەوە بۆ ماوەتەوە یەکێکە لە بەرهەمهێنەرانی شەتڵ لە شاری وان، بۆتلی پلاستیکی لە خاکی زەوییە کشتوکاڵییەکانی دادەنێت و تۆوەکانی لە ژێردا دەچێنێت، بەمشێوازە، تۆوی ڕووەکەکانی ئاو دەدات و دواتریش لە رێگەی گەرمای هەتاوەوە جارێکی تر شێی لە بۆتڵەکاندا دروست دەبێت و ئاوی پێویست دەگات بە شەتڵەکانی.

رەمەزان دەڵیت: بەمشێویە نزیکەی 90%ی بەکارهێنانی ئاو بە فیڕۆ ناچێت، بە گوتەی ئەم جووتیارە دانانی بوتڵی پلاستیکی لەسەر تۆوی رووەکەکان بەشێوەیەکی داهێنەرانە وەک گەرمخانەی بچووک کاردەکات، بەکارهێنانی ئاو لە کشتوکاڵدا کەمتر دەکاتەوە.

..
.