ئاهەنگێکی هاوبەش لە نێوان تیپە میللییەکانی هەولێر و ناشڤێڵ سازکرا

K24 - هەولێر:
بەبۆنەی بەدەستە خوشکبوونی هەولێر و شاری ناشڤێڵی ئەمەریکی، ئێوارە ئاهەنگێکی گۆرانی و هەڵپەڕکێ و موزیکی لە قەڵای هەولێر سازکرا.
لە چالاکییە هونەرییەکەدا، گرووپی هەڵپەڕکێی تیپە میللییەکانی هەولێر، بە چەند تابلۆیەکی هونەری وەک جەلال سەعید و دەسماڵێ بەشداربوون، کولتووریی هونەری رەسەنی کوردییان نیشانی کونسوڵگەریی ئەمریکا و گرووپه هونەرییەکەی ناشڤێڵ دا.
هیمداد لەشکری، بەڕێوەبەری تیپە میللییەکانی هەولێر، بە کوردستان24ـی گوت: "کولتوور و هونەری ئێمە بووەتە جێی بایەخی وڵاتان، هەمیشە لە پەیوەندی بەردەوامداین بۆ گەڵاڵەکردنی چەند پڕۆژەیەکی کولتووری و هونەری هاوبەش لەگەڵ دۆستە نزیکەکانی کورد".
هەروەها راشیگەیاند، "گرووپی هونەری ناشڤێڵ، سەرسامن بە شایی و هەڵپەڕکێ و تابلۆ کوردییەکانی تیپەکەمان، هەروەها لەم شەوە ئاهەنگەشدا تیپەکەمان ئاوێزانی یەکتربوون و چالاکییەکی نموونەییمان پێشکەش کرد".
.jpeg)
.jpeg)

.jpeg)