هۆتێلە کۆنەکەی سەرسنگ نۆژەندەکرێتەوە

K24 - سەرسنگ:

هۆتێلی بەردین لە سەرسنگ لە رابردوودا شوێنی پشوودانی سەرۆک و سەرکردنەکانی عێراق بوو، لەسەر ئاسی عێراق زۆر بەناوبانگ بوو، نزیکەی دوو ساڵە لەژێر نۆژەنکردنەوە دایە و لە ئێستادا %80 کاری نۆژەنکردنەوەکەی تەواو بووە.

محەممەد ساڵح، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئامێدی بە کوردستان24ـی راگەیاند، هۆتێلی بەردین لە سەرسەنگ لە ئێستادا %80 کاری نۆژەنکردنەوەی تەواو بووە، هەروەها نۆژەنکردنەوەی هۆتێلەکە ئابووری ناوچەکە بەهێز دەکات و شوێنی مانەوەی نزیکەی 150 کەس لەخۆدەگرێت و دوای چوارمانگ بە رووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.

هۆتێلی بەردین لە هاوینەهەواری سەرسنگ سنووری قەزای ئامێدی رووبەرەکەی 15 هەزار مەتر چوارگۆشەیە، لە ساڵی 1946 دەست بە بنیاتنانی کراوە و لە ساڵی 1951دا بە فەرمی بەرووی گەشتیاراندا کراوەتەوە.